٤٥٠ دۆلار نرخی پارچەیەك لە چیمەنی یاریگە

٤٥٠ دۆلار نرخی پارچەیەك لە چیمەنی یاریگە

 لە هەنگاوێكدا كە شەپۆلێكی بەرفراوانی ناڕەزایەتی و مشتومڕی لێ كەوتووەتەوە، یەكێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) بڕیاری دابوو كە پارچە چیمەنێكی سرووشتیی یاریگەی یاریی كۆتایی جامی جیهانی، كە لە ١٩ی تەممووز لە یاریگەی «میتلایف» لە ویلایەتی نیوجێرسی ئەنجام درا، وەك یادگارییەكی فەرمی بخاتە بازاڕەوە، ئەم بڕیارەی فیفا ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بووەوە بەهۆی تێچووی زۆر و هەرزانیی ڕێكخستنی پاڵەوانێتییەكە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بەڵام ئەمە ڕێگریی لێ نەكردوون تا دەرفەتێكی دەگمەن بۆ هۆگرانی تۆپی پێ بڕەخسێنن تا بتوانن بەشێكی ڕاستەقینەی گەورەترین یاریگەی جیهان بۆ خۆیان بەدەست بهێنن. سەرسوڕهێنەری لە نرخەكەیدایە؛ نرخی هەر پارچە یادگارییەك ٤٥٠ دۆلاری ئەمریكییە، تەنیا بۆ ئەوەی پارچەیەكی بچووكی ئەو چیمەنەت دەست بكەوێت كە شایەتحاڵی بەرزكردنەوەی جامی پاڵەوانی جیهان دەبێت. ئەم بەرهەمە بە ئامانجی ڕاكێشانی سەرنجی كۆكەرەوەی پارچە مێژووییەكان و عاشقان و هۆگرانی ئەم وەرزشە لە سەرانسەری جیهاندا ئامادە كراوە.

 

Top