لەسەر دیواری سەر قەنەفەكان چی دادەنێیت؟

لەسەر دیواری سەر قەنەفەكان چی دادەنێیت؟

 

١- ڕووەكی زیندوو: ڕووەكە سرووشتییەكان بە «ڕەچەتەی سیحری» دادەنرێن بۆ جوانكردنی هەر شوێنێك، لەوانەش دیواری سەر قەنەفە گەورەكان، وەك پارچە هونەرییەكی بچووك و هەرزان سەیریان بكە و بەدوای ئەو جۆرە ڕووەكانەدا بگەڕێ كە لەگەڵ كەشوهەوادا دەگونجێن بۆ ئەوەی لەسەر ڕەفەكان دایانبنێیت یان هەڵیانبواسیت.

٢- ڕەفە هەڵواسراوەكان: ڕەفە هەڵواسراوەكان یەكێكن لە ئاسانترین ڕێگەكان بۆ ڕازاندنەوەی بۆشایی سەر قەنەفەكان. لەم ساڵانی دواییدا لە ڕەفەی سادەوە گۆڕاون بۆ شێوەی شەش پاڵوو، بازنەیی و چوارگۆشە، ئەمەش دەرفەتت بۆ دەڕەخسێنێت كە هەر یادگارییەك، پارچە ئەنتیكەیەك، وێنە یان تەنانەت كتێبێك كە شایەنی نمایشكردن بێت، لێیان دابنێیت.

٣- پەردەی هەڵبژێردراو بە وریاییەوە: ئەگەر دیواری سەر قەنەفەی گەورە پەنجەرەیەكی تێدابوو، ئەوا پەردەكەی بە وریاییەوە هەڵبژێرە و ئەو بۆشاییەی لە دەوروبەرییەتی، بە تابلۆی هونەری یان هاوشێوەكانی پڕی بكەرەوە.

٤- هونەری دیاریی گرانبەها: هونەری دیاریی گرانبەهای دەستی بۆ دروستكردنی هەڵواسراو یان شێوەی ڕازاندنەوەی بێشومار بەكار دێت، كە تێكەڵەیەكە لە بەهای كاری دەستی و نەرمی، پارچەیەكی دروست كراو لەم هونەرە دەتوانێت شوێنی خۆی لەسەر دیواری سەر قەنەفەی ماڵە مۆدێرنەكانیشدا بكاتەوە.

Top