شێوازە مۆدێرنەكانی ڕێكخستنی پانتۆڵی كاپری لە وەرزی هاویندا

شێوازە مۆدێرنەكانی ڕێكخستنی  پانتۆڵی كاپری لە وەرزی هاویندا

 

١- پانتۆڵی كاپری لەگەڵ پێڵاوی سنیكەرز ڕێك بخە: ئەگەر ئاسوودەیی بۆ تۆ هێندەی شیكپۆشی گرنگە، ئەوا پۆشینی پانتۆڵی كاپری لەگەڵ پێڵاوی سنیكەرز ئاوێتەیەكی بێ وێنەیە، ئەم پێڵاوە كلاسیكییە لە هەمان كاتدا دەستكارێكی شیك و مۆدێرنت پێ دەبەخشێت، ئەمەش دەیكاتە هەڵبژاردنێكی نایاب بۆ ئۆفیس، كۆبوونەوەكانی كار، یان بۆنە ڕۆژانە شیكەكان.

٢- پانتۆڵی كاپری وەك شێوەی «قات» ڕێك بخە: لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، پۆشینی پانتۆڵی درێژ لە كاتی چوون بۆ سەر كار، بەبێ هەستكردن بە گەرمایەكی زۆر، قورس دەبێت. لێرەدا ڕۆڵی قاتی قوماشی (كرێبی فێنك) دەردەكەوێت كە لە پانتۆڵێكی كاپری و چاكەتێكی فراوان پێك هاتووە؛ ئەم شێوازە شیكپۆشیی كار دەپارێزێت و چارەسەرێكی پراكتیكییە بۆ كێشەی گەرما.

٣- ستایلی هاوینەت لە كاپری جینز و پێڵاوی بالێرینای چەرمی ڕەشی بریقەدار وەربگرە: ئەم پێڵاوە هەڵبژاردنێكی نموونەییە لەگەڵ كاپری، چونكە جوانییەكی كلاسیكی بە ستایلەكەت دەبەخشێت. بۆ ئەوەی لە یەك كاتدا شیك و مۆدێرن بیت، چاكەتێك و جانتایەكی دەست هەڵبژێرە، لەگەڵ گوارەی ئاڵتوونی و چاویلكەی هەتاویی ڕەش ڕێكی بخە.

Top