كرواسۆنی موو

كرواسۆنی موو

 لە ئێستادا باس باسی كرواسۆنی مووە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكاندا، كە شێوەی لە كێكێكی بە موو دەچێت، زۆر كەس وادەزانن گاڵتەیە، تا تاقیی نەكەنەوە نازانن كە ڕاستییە، بەڵام لە ڕاستیدا مووی ڕاستەقینە نییە. كرواسۆنەكە بە كرێمێكی سپی تازە ڕووپۆش دەكرێت پاشان بە بڕێكی زۆر لە مووی ڕەش دادەپۆشرێت، سەرەڕای ئەوەی نانەواكە نهێنی هونەرەكەی ئاشكرا ناكات، بەڵام ئاماژە بەوە دەكرێت كە ئەو مووە لە قەوزەی ڕەشی دەریا دروست دەكرێت و بە شێوەیەكی زۆر ورد كە هیچ جیاوازی لەگەڵ مووی ئاسایی ناكەیت، هەر شێوەكەی گرنگ نییە بەڵكو قەوزەكە تامێكی سوێری هەیە، كە لەگەڵ شیرینیی كرێمەكە تامێكی جیاوازی دەبێت، نرخەكەشی نزیكەی دوو دۆلار دەكەوێت.

Top