میراتی تەماتەیەكی گرانبەها

میراتی تەماتەیەكی گرانبەها

وێنای ئەوە بكە شووشەیەكی كۆن دەكەیتەوە كە تەمەنی زیاتر لە سەد ساڵە، لە نێویدا تۆوی تەماتەیەك دەدۆزیتەوە كە هەمووان وا بیرمان دەكردەوە بۆ هەمیشە لەناوچووبێت. جووتیارێكی ئیسپانی بە ناوی «ئێمیلیۆ میدینا» سەركەوتوو بوو لە چاندن و سەوزكردنی تۆوی جۆرێكی كۆنی تەماتە كە مێژووەكەی بۆ ساڵی ١٩١٦ لە هەرێمی سۆریا (Soria) لە ئیسپانیا دەگەڕێتەوە، ئەو تۆوانە بۆ دەیان ساڵ لەنێو شووشەیەكی كۆندا لە شارۆچكەی «ماتوتی دی ئالمازان» پارێزرابوو و بەبێ زیان مابووەوە، تا ئەو كاتەی دووبارە چێندرایەوە. دوای سەركەوتنی ئەم تاقیكردنەوەیە، ڕووەكەكان سەرنجی توێژەرانیان ڕاكێشا، چونكە توانیبوویان تایبەتمەندییە دێرینەكانی خۆیان بپارێزن، ئەو تایبەتمەندییانەی كە لەگەڵ تێپەڕبوونی كاتدا خەریك بوو بنەبڕ ببن. «میدینا» جەخت لەوە دەكاتەوە كە تامی ئەم تەماتانە جیاوازە لە زۆربەی ئەو تەماتە بازرگانییانەی ئەمڕۆ لە بازاڕدان، چونكە ئەم تەماتانە سەر بەو بنەچە كشتوكاڵییانەن كە پێش سەرهەڵدانی بەرنامەكانی تێكەڵكردنی جۆرەكان (Hybridization) هەبوون. بۆ پاراستنی ئەم میراتە، ناوبراو بانكێكی تایبەتی بۆ تۆوەكان دامەزراندووە كە زیاتر لە ١٢٠٠ جۆر لە بنەچە ڕەسەن و دەگمەنەكان لەخۆ دەگرێت، تاوەكو بۆ نەوەكانی داهاتوو بمێنێتەوە. ئەمە چیرۆكێكە دەیسەلمێنێت كە تۆوێكی بچووكی فەرامۆشكراو لەوانەیە مێژوویەكی تەواوی كشتوكاڵی لەنێو خۆیدا هەڵگرتبێت و ئەو تامی خۆشەی كە جیهان وابیری كرد بۆ هەمیشە لەدەست چووە، بگەڕێنێتەوە سەر سفرەكانمان.

 

Top