١٦ی ئاب ڕۆژی وەرچەرخانی مێژوویی گەلی کورد
١٦ی ئاب، یادەوەرییەکی گرنگ و مێژووییە بۆ گەلی کورد و هێمای بەردەوامیی خەبات بۆ پاراستنی ماف و ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتیمانییە.
پارتی دیموکراتی کوردستان، لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تا ئەمڕۆ، لە پێناو بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانى گەلی کورد، پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی و شوناسی نیشتیمانی، بەردەوام لە خەباتدا بووە و لەم ڕێگایەشدا هەزاران قوربانیی پێشکەش کردووە.
پارتی لە خەباتی خۆی بەردەوامە، بە هیوای ئەوەی نەوەکانی نیشتیمان لە ژیانێکی ئارام، سەقامگیر و خۆشگوزەراندا بژین و داهاتوویەکی باشتر بۆ کوردستان دروست بکرێت.
پارتی، تەنها پارتێکی سیاسیی تەسک نییە کە تەنها قەوارەیەکی دیاریکراو لە ژێر چەتری خۆیدا کۆبکاتەوە؛ بەڵکو پارتێکە کە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، ئایین و ئایینزاکان و جۆراوجۆرییە کۆمەڵایەتییەکان دەتوانن خۆیان لە ژێر چەتریدا ببینن.
خەمی پارتی، خەمی کوردایەتی، وڵاتپارێزی و دڵسۆزییە بۆ نیشتیمان.
بەهێزی پارتی، پێویستییەکی گرنگە بۆ پاراستن و بەهێزکردنی کوردستان؛ چونکە هەرچەندە کوردستان لە ناوخۆ بەهێزتر بێت، بە هەمان ئەندازەش دەنگ و توانای بەرگریکردن لە مافەکانی گەلی کورد لەناو خۆو دەرەوە بەهێزتر دەبێت.
١٦ی ئاب، یادەوەریی خەبات، قوربانی و بەردەوامیی گەلی کورد.

نازەنین عەزیز