هەڵمەتی ئەنفال دژی بارزانیییەکان، یەکێکە لە خوێناویترین بابەتەکانی مێژووی عێراق

هەڵمەتی ئەنفال دژی بارزانیییەکان، یەکێکە لە خوێناویترین بابەتەکانی مێژووی عێراق

 



گرنگی دۆسیەی ئەنفالکردنی بارزانییەکان تەنها وە بیرهێنانەوەی شەهیدان یان ژمارەی ئەو قوربانیانەی کە گیانیان لەدەستداوە یان بە زۆری بێسەروشوێن کراو سنوردار کردنیان نییە، بەڵکو لەوە زیاترە، کەوا سیاسەتە شۆڤێنیانەی رەگەزپەرستی کە ڕژێمەکانی عێراق لە دژی گەلی کوردستان و بەرانبەر ناوچە کوردستانییەکان پەیڕەویان کردوون، کە لەسەر بنەمای ئاوارەبوونی زۆرەملێ، دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ، .لەسێدارەدان وزیندە بەچاڵ و سنووردارکردنی ئازادییەکان و بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژی تەواوی گروپە مەدەنییەکان.
تاوانی دژ بە بارزانییەکان لە سەدەی ڕابردووەوە بووەتە بەشێک لە یادەوەری تاڵی مێژوویی عێراق و کورد، ساتێک دەڤەری بارزان بە نیشتمانپەروەری و هەمەجۆریی ئایینی و لێبوردەیی ناسراوە.
دەڤەری بارزان، دەکەوێتە باکووری پارێزگای هەولێر، لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە بەستراوەتەوە بە مێژووی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد، بەو پێیەی ناوەندێکی گرنگ بووە و تا ئیستا، بۆ ئەو بزووتنەوەیەی کە شێخ عەبدولسەلام بارزانی سەرکردایەتی دەکرد بۆ داد و ماڤبەروەری، کە گیانی خۆیکردە قوربانی نەتەوەکەی، بەو هۆیەوە دەسەڵاتدارانی عوسمانی لە سێدارەیان دا، دواتر شێخ ئەحمەد بارزانی برای لەگەڵ سەرکردە مەلا مستەفا بارزانی نەمر، کە ڕۆڵێکی دیار و بەرچاویان لە مێژووی دۆزی کورد لە عێراقدا هەبوو.
دەڤەری بارزان ڕێبازێکی تایبەتی هەیە بۆ مافەکانی مرۆڤ، یەکسانی، دادپەروەری، مافی ژنان، و مافی ژینگەیی و ئاژەڵان، کە ناوی ڕێبازی بارزانە، کە زیاتر لە سەدەیەک پێش بوونی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەو ڕێکخراوانەی بانگەشەی بەرزڕاگرتنی مافەکانی مرۆڤ و یەکسانی دەکەن، بوونی هەیە.
لەدوای داگیرکردنی عێراقی لە لایان بەریتانیاوە، ڕژێمەکانی عێراق بەهاوکاری ئینگلیز لەسەردەمی پادشایی و دواتر لەسەردەمی کۆماری ١٤ جار دەڤەری بارزانیان سووتاندووە وەک سزایەک بۆ هەڵوێستە نیشتمانییە چەسپاوەکانیان. سەرباری ئەو هەموو دەرئەنجام و تاوانانەی بەرامبەر دەڤەری بارزان و دانیشتوانەکەی ئەنجام دراون، پێداگرییان لەسەر هەڵوێستی چەسپاوی خۆیان کردووە و بوونەتە ناوەند و سەرچاوەی ئازادی و دیموکراسی و لێبوردەیی و پێکەوەژیان.
دوابەدوای نسکۆی شۆڕشی کورد لە ساڵی ١٩٧٥ دوای ڕێککەوتنی جەزائیر لە نێوان عێراق و ئێران، حکومەتی عێراق دەستی کرد بە جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی شۆفێنی بە ئامانجی چەسپاندنی کۆنترۆڵی خۆی بەسەر ناوچە کوردنشینەکاندا. ئەم سیاسەتانە بریتی بوون لە ئاوارەکردنی زۆرەملێی دانیشتووان لە گوندەکانیان، وێرانکردنی ژمارەیەکی زۆر لە ناوچە گوندنشینەکان، دامەزراندنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون کە لەلایەن ئاسایشەوە کۆنترۆڵکرابوون و سەپاندنی ڕێوشوێنی ئەمنی توند بەسەر دانیشتووانەکەدا.
لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕی ئێران و عێراق لە ساڵی 1980، هەرێمی کوردستان زیاتر هەستیار بوو بەرامبەر بە ڕژێمی عێراق و ڕێوشوێنە ئەمنییەکان بە بیانووی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ناوخۆیی و دەرەکییەکان توندتر بوون.
هەڵمەتی ئەنفال دژ بە بارزانییەکان بە دابڕان لەو سیاسەتانەی ڕژێمی پێشووی عێراق بەرامبەر بە چین و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگای کوردی پەیڕەوی کردبوو، . پێش هەڵمەتی 1983 ڕێوشوێنی بەربڵاوی بە ئامانجگرتنی کوردانی فەیلی لە کۆتاییەکانی حەفتاکان و سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە، لەوانە لێسەندنەوەی ڕەگەزنامەی عێراقی لە ژمارەیەکی زۆریان، ڕاگواستنی زۆرەملێیان، دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی ئەوان، هەروەها دەستگیرکردن و بێسەروشوێنکردنی بەشێکی زۆر لە گەنجەکانیان.
ئەم ڕووداوانە ئەوە دەردەخەن کە ئەو سیاسەتانەی بەرامبەر بە گەلی کورد پەیڕەو کرابوو، تەنیا لە ناوچەیەک یان گرووپێکی دیاریکراودا سنووردار نەبووە، بەڵکو بە پێی هەلومەرجی سیاسی و ئەمنی هەر قۆناغێک چەندین شێوەی وەرگرتووە.
لە کاتێکدا کە هەڵمەتی ساڵی ١٩٨٣ بارزانییەکان بە دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ کردە ئامانج، کوردی فەیلی سیاسەتی ئاوارەبوونیان خستە ژێر کاریگەرییەوە.
لە 31ی تەمموزی ساڵی 1983، لە بەرەبەیانی گەرمی هاویندا، کاتێک خەڵک سەرقاڵی چوونە مزگەوتەکان بوون بۆ ئەنجامدانی نوێژی بەیانی، دەزگا ئەمنییەکانی عێراق هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی بەرفراوانیان لە دژی کوڕەکانی دەڤەری بارزان ئەنجامدا کە نیشتەجێی ئەو کۆمەڵە نیشتەجێبوونانە بوون کە دوای ئاوارەبوونیان لە ناوچە ڕەسەنەکانیان ناچاربوون ڕوویان تێبکەن و بەناچاری نیشتەجێکرابوون.
هەڵمەتەکە بە تایبەتی پیاوان و کوڕانی کردە ئامانج، کە لە ژن و منداڵان جیاکرانەوە و دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەبرێنە شوێنی نادیار بەبێ تۆمەتی فەرمی و دادگاییکردنی یاسایی.
چەندین لێکۆڵینەوە و بەڵگەنامە ئاماژە بەوە دەکەن کە نزیکەی هەشت هەزار پیاو و لاو لەم هەڵمەتەدا دەستگیرکراون. بۆ ماوەی چەندین ساڵ چارەنووسیان نادیاربوو، تا لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ گۆڕی بەکۆمەڵ لە ناوچە جیاجیاکانی باشوری عێراق دەرکەوت کە پاشماوەی ژمارەیەک قوربانی تێدابوو.
هەڵمەتی ئەنفال دژی بارزانیییەکان لە ئەنجامی تێکەڵەیەک لە فاکتەرە سیاسی و ئەمنییەکانەوە بوو کە دیارترینیان:
دەڤەری بارزان بنکەی مێژوویی بزووتنەوەی بزاڤی کوردە.
ڕێژیم هەوڵی نەهێشتنی هەر بنکەیەکی کۆمەڵایەتی کە بتوانێت پشتیوانی ئۆپۆزسیۆن بکات.
کۆنترۆڵی ئەمنی تەواو بەسەر ناوچە کوردنشینەکاندا دەسەپێنێت.
دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ وەک ئامرازێک بۆ سەرکوتی سیاسی بەکاردەهێنێت.
بەم شێوەیە هەڵمەتەکە تەنیا ڕێوشوێنێکی ئەمنی سنووردار نەبوو، بەڵکو بەشێک بوو لە سیاسەتێکی فراوانتر کە پشتی بە سزادانی گرووپە مەدەنییەکان بەستبوو بەهۆی ناسنامەی نەتەوەیی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانیانەوە.
ئەوەی بارزانییەکان لە ساڵی ١٩٨٣دا تووشی بوون، قۆناغێکی سەرەتایی لە زنجیرەیەک سیاسەتدا پێکهێنا کە لە نێوان ساڵانی ١٩٨٧ بۆ ١٩٨٨دا بە هەڵمەتی ئەنفال درێژەی کێشا.
سەرجەم هەڵمەتەکان چەندین هاوبەشیان هەبوو، لەوانە دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ، بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ، ئاوارەبوون، گوند وێرانکردن و لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ. بەڵام هەڵمەتی ئەنفالی دواتر لەڕووی ئەو ناوچانەی کە کراوەتە ئامانج و ژمارەی قوربانییەکان بەرفراوانتر بوو، هەروەها پەیوەندی بە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوییەوە هەبوو لە هەندێک ناوچەدا، دیارترینیان لە هەڵەبجە لە ساڵی ١٩٨٨دا.
هەڵمەتی ئەنفال دژ بە دەڤەری بارزان نوێنەرایەتی یەکێک لە پڕ ئازارترین لاپەڕەکانی مێژووی خوێناوی و شۆفێنی عێراقی نوێ دەکات، کە بە دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ دیاریکراوە کە لە ئەنجامدا هەزاران هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.
لێکۆڵینەوە لەم بابەتە بە مەبەستی زیندووکردنەوەی ئازارەکانی ڕابردوو نییە، بەڵکو مەبەست لێی تێگەیشتنە لە مێژوو و فێربوون لێی و بەرەوپێشبردنی بەهاکانی دادپەروەری و لێپرسینەوە و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ.
پاراستنی یادەوەری قوربانییەکان و ئاشکراکردنی ڕاستییەکان و دابینکردنی چاکسازی بۆ ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە، نەک هەر بەرپرسیارێتییەکن بەرامبەر بە ڕابردوو، بەڵکو پێشمەرجێکی بنەڕەتییە بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی سەقامگیرتر و دادپەروەرتر.

هەڵمەتی ئەنفال دژی بارزانیییەکان، یەکێکە لە خوێناویترین بابەتەکانی مێژووی عێراق
Top