عومان پلانی ئێران بۆ دابەشکردنی گەرووی هورمز بە یەکسانی ڕەتدەکاتەوە
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی پێشنیاری عومان بۆ دابه شکردنی ڕێڕەوەکانی پەڕینەوەی دوو وڵات له گەڕی هورمز به یەکسانی ڕەت کردووەتەوه .
کازم غەریب ئابادی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران سەبارەت بەو پلانە ئیدیعای کرد کە عومان پێشنیاری داڕشتنی ڕێگایەکیان کردووە کە لە سەدا ٥٠ لە لایەن ئێرانەوە و لە سەدا ٥٠ لە ژێر کۆنترۆڵی عومانەوە بێت.
ناوبراو زیادی کرد: گوتمان ئەمە نیگەرانییەکانی ئێران ناخاتە ڕوو. گەرووی هورمز کە دوای واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئێران و ئەمریکا کرایەوە، دوای پێکدادانەکانی نێوان دوو وڵات کە لە مانگی تەمووزەوە دەستیپێکرد، جارێکی دیکە ڕووبەڕووی سنووردارکردنی هاتوچۆ بووەوە.
لە لایەکی دیکەوە ئەمریکا گەمارۆی دەریایی خۆی بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران دەستپێکردەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرۆکی ئەمریکا باس لەوە دەکات کە دانوستانی باش لەگەڵ ئێران بەردەوامە. بەڵام ئێران دانوستانەکانی لەگەڵ واشنتۆن ڕەتکردۆتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
