بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.١ پلە لە باشووری ژاپۆن ڕوویدا

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.١ پلە لە باشووری ژاپۆن ڕوویدا

 

 

ڕۆژی سێشەممە ٢8ی ئاب بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.١ پلە لە پارێزگای کومامۆتۆ لە باشووری ژاپۆن ڕوویدا و کارەبای هەزاران ماڵی لەدەست داوە و زیانی بە ڕێگاوبانەکان گەیاندووە و ژمارەیەک کەس لە مۆڵێکی بازرگانی ڕووخاودا گیریان خواردووە.هەروەها پێدەچێت ژمارەیەک کەسیش لەو ڕووداوەدا گیانیان لەدەستدابێت.

هەروەها فەرمانی چۆڵکردنی نزیکەی  ٣٠٠ هەزار کەس دراوە و گواستنەوەیان بۆ پەناگە فریاگوزاریەکان دراوە، هەروەها سەدان سەرباز بۆ یارمەتیدانی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردن جێگیرکراون، لەکاتێکدا بوومەلەرزەکان بەردەوامن لە هەژاندنی دوورگەی کیوشو لە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە.

ئاژانسی NHK ی ژاپۆن بڵاویکردەوە، دوای تەقینەوەیەک لە گەورەترین مۆڵی بازرگانی لە پارێزگاکەدا، نزیکەی ٢٠ بۆ ٣٠ کارمەند هێشتا بێسەروشوێنن.

بەرپرسێکی دەزگای کەشناسی ژاپۆن ڕایگەیاندووە، لە دوای بوومەلەرزە سەرەکییەکەوە نزیکەی ١٠٠ بوومەلەرزەی سووک لە پارێزگای کومامۆتۆ تۆمارکراوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top