هێرشە کوشندەکانی ڕووسیا لە سەرانسەری ئۆکرانیا

هێرشە کوشندەکانی ڕووسیا لە سەرانسەری ئۆکرانیا

 

 

هێرشەکانی ڕووسیا لە سەرانسەری ئۆکرانیا   لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دەیان کەس کوژران و بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی هێرشەکاندا 8 کەس کوژراون و دەیان کەسیش برینداربوون.

هاوکات بەرپرسی ئیدارەی سەربازی ناوچەی خێرسۆن لە پۆستێکی تێلێگرامدا نووسیویەتی: "هێزەکانی ڕووسیا ژێرخانی ژیانی و کۆمەڵایەتی، هەروەها ناوچە نیشتەجێبوونەکانی شار و گوندەکانی ناوچەکەیان کردە ئامانج؛ بەتایبەتی، ١٨ بلۆکی نیشتەجێبوونی بەرز و ١٧ خانووی تایبەت زیانیان بەرکەوتووە."

ئەم ڕووداوانە لە کاتێکدایە کە دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا ڕاپۆرتیان دا کە مووشەکێک بەر مۆڵێکی بازرگانی لە شاری کریڤی ڕی کەوتووە. دوای هێرشەکە لە ماڵی  ئێپیسەنتەر و فرۆشگای ئامێری بیناسازی ئاگرلێکەوتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top