پاككردنەوەی پارچە مسەكان بە كەرەستەی سرووشتی

پاككردنەوەی پارچە مسەكان بە كەرەستەی سرووشتی

 

١-لیمۆ: یەك لیمۆ بكە بە دوو كەرتەوە و خوێ بپڕژێنە سەر لایە بڕاوەكەدا. بە نەرمی لە مسەكەی بخشێنە، پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆ و بە پەڕۆیەكی نەرم وشكی بكەرەوە.

٢- خوێ: كەوچكێكی بچووك خوێ لەگەڵ دوو كەوچكی بچووك سركەی سپی و دوو كەوچكی گەورە ئارد تێكەڵ بكە، بۆ ئەوەی هەویرێكی خەست دروست ببێت، هەویرەكە بخەرە سەر پارچە مسەكە، دوای ١٥ خولەك پەڕۆیەكی نەرم یان ئیسفەنجێكی بە نەرمی بەسەردا بخشێنە، پاشان بیشۆ و بە تەواوی وشكی بكەرەوە. ئەم هەویرە دەچێتە قووڵایی درزەكان و بریقە بە شێوەیەكی سرووشتی دەگەڕێنێتەوە.

٣- سركە: هەندێك ئاو لە دەفرێكدا بخەرەسەر ئاگر و چاوەڕێ بكە تا شلەتێن دەبێت، پاشان بڕی یەكسان سركە و خوێی تێبكە. پارچە مسەكەی بۆ چەند خولەكێك تێبكە، پاشان بە پەڕۆیەكی نەرم بیسڕە و بە باشی بیشۆ و یەكسەر وشكی بكەرەوە بۆ ئەوەی پەڵەی ئاوی پێوە نەمێنێت.

Top