هێرش بۆ سەر دوو کەشتی نەوتهەڵگر لە نزیک ئاوەکانی عومان
کۆمپانیایەکی کەشتیوانی یۆنانی بە ناوی دایناکۆم ڕایگەیاند، دوو کەشتی نەوتهەڵگر کە کۆمپانیاکە بەڕێوەی دەبەن، ڕۆژی دووشەممە لەکاتی تێپەڕینیان بە ئاوە کەناراوییەکانی عومان، کراونەتە ئامانجی موشەکێکی نادیار، ئەمەش بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
دایناکۆم ئاماژەی بەوەشکردووە، تانکەرێکی نەوتهەڵگر کە ئاڵای ماڵتای لەسەر بووە، دوو موشەکی بەرکەوتووە و بەهۆیەوە ئاگر لە ژووری بزوێنەرەکەی کەوتووە و تیمی کەشتییەکە ناچار بووە واز لە کەشتییەکە بهێنن.
هەروەها کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکی جیادا ڕایگەیاندووە، کەشتییەکی دیکەی نەوتهەڵگر کە بەڕێوەی دەبات، کەشتیی ئایسکیلوس کە ئاڵای لیبریایە، ڕۆژی دووشەممەش بەهۆی موشەکێکەوە ئاگری گرتووە.
کۆمپانیای ماریساکسی ئاسایشی دەریایی یۆنانی ڕایگەیاندووە، ئەو دوو تانکەرە نزیکەی لە هەمان کاتدا بەریان کەوتووە و هەردووکیان بە ڕێگای باشووری گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن کە ئەمریکا ئاسانکاری بۆ دەکات.
گوڵان: سەردار خەلیل
