ژمارەی کوژراوانی سەربازە ئەمریکییەکان لە زیادبووندایە

ژمارەی کوژراوانی سەربازە ئەمریکییەکان لە زیادبووندایە

 

 

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، سێنتکۆم، ژمارەی کوژراوانی سەربازانی ئەمریکای لە شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نوێکردەوە و ڕایگەیاند کە ژمارەکە گەیشتووەتە 17 سەرباز.

سێنتکۆم لە 19ی تەمموزدا ڕایگەیاندووە، "ئەندامێکی خزمەتگوزاری ئەمریکی لە 27ی تەمموز لە باکووری عێراق کوژرا، کاتێک پارچەیەكی نەتەقینەوە لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری ئێرانی کە کەوتبووە خوارەوە لەکاتی ئەرکدا بەركەوتووە ".

ڕۆژێک پێشتر سێنتکۆم یەکەمین قوربانیی شەڕی لەگەڵ ئێران لە مانگی ئازارەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندبوو لە کاتی ئۆپەراسیۆنە بەرگرییەکان لە ئوردن دوو ئەندامی خزمەت کوژراون و یەکێکیان بێسەروشوێن بووە، ڕووداوێک کە ئاگربەستێکی ناسکی زیاتری خستووەتە مەترسییەوە لەگەڵ پەرەسەندنی شەڕەکان لە ناوچەکەدا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top