بەردەوامی هێرشە ئاسمانی و مووشەکییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران
دوابەدوای ڕاپۆرتەکانی خولی نوێی هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا، ئاژانسە هەواڵییە ناوخۆییەکان هەواڵی تەقینەوە و هێرشی مووشەکییان لە چەند شوێنێکی ئێران ڕاگەیاند.
بە پێی ئەم هەواڵانە لە شارەکانی تەبرێز، چابەهار، کۆنەڕەک، بەندەر مەحشار و بەندەر ئیمام خومەینی دەنگی تەقینەوە بیستراوە و هەندێک سەرچاوەش باسیان لەوە کردووە کە مووشەکەکان لەو ناوچانە ئامانجەکانیان پێکاوە.
هاوکات وێنەی ئاگرکەوتنەوەکەی “شوێنی مووشەکی تەبرێز” لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکرایەوە و چەندین تەقینەوە لە شارەکەدا بیسترا.
پارێزگاری بوشەهر هەروەها ڕایگەیاند: که چەند خاڵێک له شاری بوشەهر لەنزیك موزێکتیلەوه کراونەته ئامانج که دەگەڕێنەوه بۆ ئەمریکا.
بە گوتەی ناوبراو، هێشتا ڕەهەند و زیانەکان و وردەکارییەکانی ئەو هێرشانە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی زیاتر لەبارەی زیانەکانی گیانی و قەبارەی زیانەکان بڵاونەکراوەتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
