گەورەترین دادگاییكردن لە مێژوودا
لە دیمەنێكی بێوێنەدا، وڵاتی سڵڤادۆر گەورەترین دادگاییكردنی بەكۆمەڵ لە مێژووی نوێدا بەخۆیەوە دەبینێت؛ لەم پرۆسەیەدا نزیكەی ٥٠٠ كەس دادگایی دەكرێن كە گومانی ئەوەیان لێ دەكرێت ئەندامی باندی بەناوبانگی «ئێم ئێس-١٣» (MS-13) بن، دەسەڵاتداران ئەم ئەندامانەی باندەكە بە تێوەگلان لە هەزاران تاوانی مەترسیدار تۆمەتبار دەكەن، لەوانەش كوشتن، سەرانەوەرگرتن و ڕفاندن، كە ئەمەش لە چوارچێوەی هەڵمەتێكی بەرفراوانی ئەمنیدایە كە حكوومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانی ڕێكخراو دەستی پێ كردووە. زۆرێك لە هاووڵاتیان ئەم ڕێوشوێنانە ئەمنیانەیان بۆ ئەو گەڕەكانە گێڕاوەتەوە كە ساڵانێكی زۆر بەدەست توندوتیژیی باندەكانەوە ناڵاندوویانە، لە بەرامبەردا ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ هۆشداری دەدەن لەوەی كە پێویستە دادگاییكردنێكی دادپەروەرانە دابین بكرێت و ڕێز لە مافە یاساییەكانی تۆمەتباران بگیرێت.
