بۆ زانیاریت، فەلسەفە و سایكۆلۆژی
«سایكۆلۆژیای جەماوەر: بۆچی دوای كەسانیتر دەكەوین؟ باس لە پەیوەندیی نێوان تاك و كۆمەڵگە دەكات لە ڕوانگەی فەلسەفە و دەروونناسیی كۆمەڵایەتییەوە، لە دەروازەیەك بۆ سایكۆلۆژیای كۆمەڵگەدا هاتووە: مرۆڤ كە لەدایك دەبێت، لە بۆشاییدا یان لە گۆشەگیرییەكی ڕەهادا ناژیت. هەر لە ساتەكانی سەرەتاوە درك بە دەوروبەری دەكات، كۆمەڵگە ئەو چوارچێوەیەیە كە مانای بوونی دیاری دەكات. فەیلەسۆفە كۆنەكان گوتوویانە «مرۆڤ بوونەوەرێكی كۆمەڵایەتییە» و ناتوانێت بە جیاواز لە كۆمەڵگە بژیت، بەڵام ئەگەر قووڵتر بیر بكەینەوە، زۆربەی بڕیارەكانی ژیانی ئێمە بە تەنیا نادەرێن، بەڵكو لەژێر كاریگەرییەكی نادیاری كۆمەڵگەدان، بۆ نموونە كاتێك لە چێشتخانەیەكدا لەگەڵ هاوڕێكانت دادەنیشیت و دەتەوێت خواردنێك داوا بكەیت، كە دەبینیت زۆرینە جۆرێكیتر هەڵدەبژێرن، تۆش بڕیارەكەت دەگۆڕیت، ئەمەش بەهۆی پاڵەپەستۆیەكی شاراوەیە كە پێی دەگوترێت «باوەڕی كۆمەڵگە».
