بەردی زومروود لە زێڕ و خشڵی ئەم وەرزەدا

بەردی زومروود لە زێڕ و خشڵی ئەم وەرزەدا

زومروود تەنیا بەردێكی گرانبەها نییە، بەڵكو پارچەیەكە لە سرووشت كە هەستی هێمنی و هاوسەنگیی لە نێو خۆیدا حەشارداوە. ڕەنگە سەوزە دەوڵەمەندەكەی ڕەنگدانەوەی پاكیی سرووشتە، ئەمەش وای كردووە ببێتە هێمای گەشەكردن.

بۆ دەرخستنی جوانیی زومروود بە شێوازێكی شیك و هاوسەنگ، دەكرێت پەیڕەوی ئەم ڕێسا سادانە بكەیت:

هاوسەنگی لە دەركەوتندا: بەو پێیەی زومروود بەردێكی سەرنجڕاكێش و بەهێزە، باشترە لەگەڵ جلی ڕەنگ هێمن وەك (سپی، ڕەش، بێجی، یان ڕەنگە خاكی و سرووشتییەكان) ڕێك بخرێت.

كەمكردنەوەی ئێكسسواراتەكانی دیكە: تەنیا بەكارهێنانی یەك پارچە زومروودی دیار، بەسە بۆ ئەوەی ببێتە چەقی سەرنجی دەركەوتنت.

گونجان لەگەڵ ڕەنگی پێست: زومروود لەگەڵ هەموو ڕەنگەكانی پێستدا دەگونجێت، بەڵام بە شێوەیەكی تایبەت لەگەڵ پێستە گەرمەكان زیاتر دەدرەوشێتەوە.

گۆڕانكاریی نێوان ڕۆژ و شەو: دەكرێت لە كاتی ڕۆژدا دیزاینە ناسكەكان بپۆشیت، و بۆ بۆنەكانی شەو پارچە بوێرترەكان و بەردە گەورەكان هەڵبژێریت.

تێكەڵكردنی لەگەڵ ئاڵتون: ئاڵتونی زەرد یان پەمەیی گەرمیی زومردەكە زیاتر دەكەن و شكۆمەندییەكی زۆرتری پێ دەبەخشن.

Top