کوردستان لە حەدید 110 بەهێزترە
لەکاتێکدا وڵاتانی دونیاوچاودێرانی سیاسی و ناوەندەکانی میدیای ناوچەکە وجیهان ئاگادارن کەهەرێمی کوردستان بەشێک نەبووەونەبۆتە بەشێکیش لەوهەموو شەڕو گرژییانەی لە ناوچەکەدا هەیە. کەچی بەردەوام و بێ باکانە بە هێرشی دڕۆنی و ڕۆکێتی ناوخۆو دەرەوەی سنوور بۆردومان دەکرێ وبێ گوێدانە پرنسیپی سیاسی و کۆمەڵایەتی پرۆتۆکۆڵی پێکەوە ژیان ودراوسێیەتی ورێزگرتن لە بەرامبەر . لە بارەی ئەم هێرشەدڕۆنییەی ئەمرۆ بەرەبەیانی دووشەممە 17-8-2026 کرایە سەرنووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێزدارمەسروربارزانی و بەرێوەبەری ئاژانسی پاراستن ، وێرای ناڕەوایی و بێ باکی، هێرشەکە هیچ پاساوێک هەڵناگرێ وهیچ مانایەک ناگەینێ. لە هەمانکاتدا لای تەواوی کۆمەڵگای مەدەنی وخەڵکی تێکۆشەرو جەماوەری کۆڵنەدەری کوردستان و پارت ولایەنە سیاسییەکان وتەواوی دامەزراوەی یاسای و دەستووری وشەرعییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و لایەنانی نێو دەوڵەتی و نووسینگەی دبلۆماسی چەندین ولات بە فەرمی و بەتووندی ڕەتکراوە وپرۆتستۆ کراوە . ئەزموونی هەرێمی کوردستان لە کابینەی یەکەمەوە لە ساڵی 1992 وە تا کابینەی نۆیەم لە ناوچەیەکدا ڕەگ و ڕیشەی پتەوی پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی دیموکراسی لە نێوپێکهاتەی فرە ئایینی ونەتەوەیی داکوتاوە لە ناوچەیەکدا تەژیە لە ڕق وکینە وشەڕوئاژاوەگێڕی وتیرۆروتۆقاندن وسیاسەتی پۆپۆلیستی ویەکتررەتکردنەوە و پێشلکردنی مافەکانی کەمینە وزاڵبوونی زۆرینە بەسەرکەمینەدا.لە بەرامبەردا مۆدێلی پێکەوەژیان وئاوەدانکردنەوە وبنیاتنان، هەرێمی کوردستانی لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکی ترگواستەوەوپرۆسەی ئاوەدانکردنەوە وگەشەپێدان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرچەرخانێکی لە ناوچەکە دروستکردووە وژیری ودانای دەوڵەتمەداری گوڵانی خانەدانی بارزان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ومەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاڵنگارن وئاستەنگ وقەیرانەکانیان بۆ دەرفەتی سەرکەوتن وسەرفرازی گۆڕیوە ، دەبێ لەوساتەشدا لەو دۆخە ناهەموارەی ناوچەکەپێی دا تێپەڕ دەبێ بە هەرێمی کوردستانیشەوە،ژیرانە مامەلە لەگەڵ رووداوەکەکان بکرێ وپرسی کورد وئایندەی کوردستان کە لە' حەدید 110' بەهێزترە ، بە یەکگوتاری و یەک ریزی ناوماڵی کوردستان ڕووبەڕووی ببینەوە وکوردستان وئەزموونەکەی سەرفرازانە بپارێزین و لە ئامادەباشی دابین بۆسەرکەوتن و بواردنی قۆناغی مەترسی داری نادیار..

د.محمد خدر مولود