مۆمیاكردنی كەسوكار
لە قوڵایی چیاكانی «پاپوا» لە ئیندۆنیزیا، هێشتا هەندێك لە هۆزەكان پابەندبوونێكی توندیان بەو نەریتە سەیروسەمەرانەوە هەیە كە لە باوباپیرانیانەوە بۆیان بەجێ ماوە. ئەم وێنەیە سەرۆك هۆزێك نیشان دەدات كە تەرمی مۆمیاكراوی یەكێك لە پێشینانی خۆی بە ناوی «ئەگات مامێتی مابیل» بە دەستەوە گرتووە، كە پێی وایە نزیكەی ٢٥٠ ساڵ لەمەوبەر ژیاوە، ئەم مۆمیاكردنە دەگەڕێتەوە بۆ هۆزی «دانی»، ئەوانەی لە مێژوودا بەوە ناسراوبوون كە تەرمی سەرۆكەكانی خۆیان لە ڕێگەی دووكەڵ و وشككردنەوەی سرووشتییەوە دەپاراست، تاوەكو یادیان بەزیندوویی بمێنێتەوە و پێگەیان لە ناو هۆزەكەدا لەدەست نەچێت، ئەم مۆمیاكانە لە بۆنە تایبەت و ئاهەنگە نەریتییەكاندا دەردەهێنرێن، ئەندامانی هۆزەكە بە هێمایەكی مێژوو و ناسنامەی خۆیانی دەزانن؛ لەو ڕێگەیەشەوە یادی ژیان و كارنامەی باوباپیران و سەرۆكەكانی پێشوویان دەكەنەوە و نەوەی نوێ بە كەلەپوور و ڕەسەنایەتیی خۆیان ئاشنا دەكەن.
