ڕەسەنایەتی و خاوەنداری بێلولەی چیای بەمۆ لە نێوان كورد یان هیندییەكاندا

ڕەسەنایەتی و خاوەنداری بێلولەی چیای بەمۆ لە نێوان كورد یان هیندییەكاندا

دوای ئاگاداربوونی باڵوێزخانەی هیندستان لە عێراق لەسەر ئەم بێلولەی چیای بەمۆ، سەردانی ئەم نەخشەیان كرد، ئەوان پێیان وابوو، هاوشێوەی خواوەند «ڕام»ی ئەوانە و ڕەنگە پەیوەندییەك هەبێ لە نێوانیاندا. ئایا نەخشی بێلولە لە بناری چیای بەمۆ، نەخشی خواوەند «ڕام»ی هیندییە؟ میدیاكانی هیندستان ماوەیەك باسیان لەو نەخشەیە كرد، بەڵام ئەوە هیچ بنچینەیەكی مێژوویی نەبوو، قسەكانی لە میدیاكانەوە دەكران، قسەی هەڕەمەكی و دوور لە زانستی شوێنەوار بوون، بەڵام هەر زوو ڕەت كرایەوە و ئەو نەخشە هیچ پەیوەندییەكی بە خواوەندی هیند و شارستانییەتی هیندەوە نەبوو، لەو كاتەدا، شوێنەوارناسان نەیانهێشت دەست بۆ ئەم نیگارەشاخە ببرێت و مێژووەكەی بشێوێنرێت. هیندییەكان ویستویانە شوێنەوارەكە بەناوی شارستانییەتی هیندەوە لێرە تۆمار بكرێت، بەڵام دواتر لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان بە پشتبەستن بە لیژنەی شوێنەوارناسان، دڵنیایان كردوونەتەوە كە ئەم نەخشە هی پاشایەكی كوردی دێرینە، جیا لەوەش نەخشەكە نووسینی لەسەرە و خوێندنەوەی بۆ كراوە و دوور و نزیك شارستانییەتی هیندی لێرە نەبووە لە هیچ قۆناغێكدا.

 

 

Top