سەردانەکەی ئەمجارەی ( توم باڕاک) ؟؟

سەردانەکەی ئەمجارەی ( توم باڕاک) ؟؟

 

سەردانەکەی (ئەمجارەی توم باڕاک) ی نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا ، بۆ هەولێر جیاواز بوو سەبارەت بە هەڵوێستی فەرمی ئەمریکا ، بەرامبەر بە سیستمی فیدڕاڵی لە عیراق و پێگەی دەستوری هەرێمی کوردستان و دەسەڵەتەکانی ،واتە ئەرێنی بوو ، بەڵکو وادایە قەڵەم ، بونی هەرێمی کوردستان ، لە ئێستاو داهاتودا ، هاوکاردەبێت لە چارەسەرکردنی زۆرێک لە گرفتە کەڵەکەبووەکانی عیراق و ، بەتایبەتی لە بواری سەرڕاستکردنی حکومڕانی و پاراستنی سەربەخویی عیراق ، لەو بارەوە سەرۆک بارزانی لە دیدارەکەیدا ؛ پێداگیری کرد لەسەر شێوازی چارەسەری تەندروستی گرفتەکانی نێوان هەولێرو بەغدا ، کە پێویستە ( دەستور) بڕیاردەربێت و ، رێکخستنەوەی رێڕەوی حوکومڕانی لە عیراقدا لەسەر بنەماکانی ( هاوبەشی ، هاوسەنگی و رێککەوتن) بێت ، هەروەها لە دیدارەکانیدا لە گەڵ هێژایان ( سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان) هەڵوێستی بەردەوامی پشتیوانی بوو لە پێکەوە کارکردنی حکومەتی بەغداو هەرێمی کوردستان و دابینکردنی هەماهەنگی بەرفروانتر لە پێناوی بەرژەوەندی گشتیدا ، لە لایەکی دیکەوە خوازیاربوو، کاراکردنی پارلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم ، هەنگاوی باشتری بەخویەوە ببینێت .
سەردانی ( توم باڕاک) بۆ هەولێر ، خۆی لە خۆیادا، ئاماژەیەکی دیارە بۆ بە هێزی و گرنگی هەرێمی کوردستان لە هاوکێشەی سیاسی ، ئابوری و ئەمنی لە دەوڵەتی عیراقدا ، زێدەباری ئەوەش ، دیداری باڕاک و مەزڵوم عەبدی ، بە ئامادەبونی هێژا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر ، ئاماژەیەکی دیکەیە ، بۆ هەستیاری و کاریگەری هەرێمی کوردستان لە هاوکێشەکانی سیاسەتی هەرێمیدا .

سەردانەکەی ئەمجارەی ( توم باڕاک) ؟؟
Top