کۆتایی هاوسەنگی… جیهان لە بەردەم تەقینەوەدایه‌

کۆتایی هاوسەنگی… جیهان لە بەردەم تەقینەوەدایه‌

 

ئەگەر هەموو ئەو ڕووداوانەی به‌تایبه‌ت چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو کۆبکەینەوە، ڕوون ده‌بێته‌وه‌ ئەوەی ئێستا دەیبینین تەنها هەڵکشانیەکی هەڕەمەکی نییە؛ بەڵکوو سیستەمه‌کە بە هێواشی دەچێتە قۆناغی لەدەستدانی کۆنترۆڵ.

ڕاستییەکەی کە میدیا بە ڕوونی باسی ناکات:
ئێمە لە ساتی “دوای شکستی گفتوگۆکان”دا نین, بەڵکوو لە ساتی تێکشکانی توانای بەڕێوەبردنی خودی ململا‌نێكاندایین.

یەکەم: ئەو بڕیار و قسە سیاسییانەی کە ئێستا ترامپ دەیکات، هیچ پلانێكی ستراتیژی نییە؛ بەڵکوو کارێکی مەترسیدارە و وەک “سەرکێشی” وایە، بەبێ ئەوەی هیچ پلانی پاراستن یان ڕێگای دەربازبوون هەبێت له‌ ئەگەری ڕوودانی قه‌یرانێكی گه‌وره‌تر.

چونکە یاسایەکی سادە هەیە کە پشتگوێی دەخرێت: ناکرێت ڕێگای دابینکردنی وزە دابخرێت، بەبێ ئەوەی ئابووری جیهان بخنکێنرێت, وه‌ ناکرێت پاداشتی ڕاگرتی وزه‌ و ملیۆنان بەرمیل نەوت, ته‌نها بڕیارێکی سیاسی بێت.

ئەنجامی چاوه‌ڕوانكراو:
هەر هەڵکشانێک لە هورمز, ده‌بێته‌
( هەڵکشانی زیاتری نرخ , وەستانی ئابووری, فشاری ناوخۆیی کوشندە بۆ ئەمریکا, کارەساتی گه‌وره‌ بۆ ئەورووپا)ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

دووەم: ئێستا باب‌المەندەب دەچێتە ناو یارییەکە و لێرەدا مەترسیی ڕاستەقینە دەست پێدەکات.

ئەو هەوڵانەی بۆ ڕاگرتنی کەشتییەکان لە ماوەی دواییدا ڕوویدا، ڕووداوی ئاسایی نەبوون؛ بەڵکوو تاقیکردنەوەیەک بوون بۆ کردنەوەی بەرەیەکی هاوشێوە.

واتای مەترسیدارتر:
ئێستا هورمز لە باکوورەوە فشار دەكات.
له‌م نزیكانه‌ش باب‌المەندەب لە باشوورەوە ئاڵۆزی دروست دەکات.

واتە: ئێمە بەرامبەر خنکاندنێکی دوولایه‌نه‌ی شریانی وزەی جیهانین.
لێره‌دا قه‌یرانه‌كه‌ له‌ جه‌نگێكی ئه‌قلیمیه‌وه‌, هه‌ڵده‌كشێت بۆ قه‌یرانی ئابوری جیهانی به‌گشتی!

سێیەم: ئێستا ئەمریکا تەنها بەرامبەر ئێران ناوەستاوە، بەڵکوو بەرامبەر جیهانە.

مەترسیدارترین هەڵەی ستراتیژی ئێستا:
گۆڕینی شەڕه‌ لە: (ئەمریکا دژ بە ئێران) بۆ ئەمریکا دژ بە ( ڕەوتی وزە + چین + بازاڕ + هاوپەیمانان)
لێرەدا دەستپێكی دۆڕان دەبینرێت؛
ڕوونه‌ ناتوانرێت له‌شەری ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئابووری جیهان زاڵبێت.

چوارەم: ئابووری پێش مووشەکەکان قسەی خۆی کردووە.
نرخی بیمە بەرز بووەتەوە
گواستنەوەی دەریایی نزیكه‌ له‌ كۆتایی ‌
دابینکردن کەمبووەتەوە

ئەمە نیشانەی نیگەرانی نییە؛ ئەمە نیشانەی ئەوەیە سیستەم لە ناوەوە دەستی بە تێکشکان کردووە.
بازاڕ چاوەڕوانی ئەنجامی شەڕ ناکات, پێش ڕوودان، مەترسی هەژمار دەکات.

پێنجەم: ترامپ ئێستا چووەتە قۆناغی بێ ستراتیجیه‌ته‌وه‌ و ناتوانێت بڕیاری ستراتیجی دروست بدات‌ :
ئایه‌ ته‌نها هەڕەشەی داخستن به‌سه‌؟
له‌هه‌مانكاتدا ترسی لە لێدانی دامەزراوە نەوتییەکان هه‌یه‌ و ناشتوانێت جه‌نگه‌كه‌ حه‌سم بكات؟!

ئه‌مه‌ی ده‌بینرێت ده‌رخه‌ری یه‌ك ڕاستیه‌:
ئێستا هیچ پلانێکی ڕوون نییە, تەنها وەڵامدانەوەی خێرای لەژێر فشار هه‌یه‌.

شەشەم: ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت چین تێوەناگلێت، بەڵکوو چاوەڕوانی کاتی گونجاوە.
لە کاتێکدا کە ئاڵۆزیه‌كان له‌ زیادبووندایه‌، پەکین بە بێدەنگی دەجوڵێت و ستراتیژییەکەی ڕوونی هه‌یه‌:
(ڕێگری لە تەقینەوە ناکات, بەڵکوو لە کاتی ڕوودانی قازانج وەردەگرێت)

چونکە هەر ڕۆژێک لە ماندووبوونی ئەمریکا, به‌هێزترکردنی پێگه‌ی چینه‌ لە سیستەمی داهاتوو.

حەوتەم: ئێران بەدوای سەرکەوتنی خێرا نییە، بەڵکوو ماندووکاریی درێژخایەن.

نهێنیی هاوکێشەکە لێرەدایە:
ئێران پێویستی بە سەرکەوتنی سەربازیی خێرا نییە بەڵکوو بەسە بۆ ئێران:
بڕیاره‌كانی ئه‌مریكا لەکاربخات
تێچووی چه‌نگه‌كه‌ زیاد بکات
کات درێژ بکاتەوە

ئەمەش ئەو خاڵه‌یه‌ کە واشنتن بەرگەی ناگرێت.

لێره‌دا ڕاستیی گەورەی پەیوەستکەر ئه‌وه‌یه‌, ئەم ململا‌نێیە لە دەستی سیاست دەرچووە
و کەوتووەتە دەستی: ( ئابووری , وزە , کات )

لێرەدا سەرکەوتوو ئەوە نییە کە هێزدارترە؛
به‌ڵكو ئەوەیە توانایی بەرگەگرتنی زیاتری هەیە.

ئەوەی ئێستا دەیبینین هەڵکشانێک بۆ شەڕ نییە؛ بەڵکوو خلیسکانە بۆ خاڵێک کە گەڕانەوە لێ ئاسان نابێت.
هورمز تەنها ڕێگایەکی دەریایی نییە؛ چەکێکی فشارە.
باب‌المەندەب چیتر دوور نابێت له‌شه‌ر؛ به‌ڵكو بەشێک ده‌بێت لە شەڕ.
گفتوگۆکان هەڵبژاردە نین؛ تەنها پەردەیەکی کاتیین.

خاڵی مه‌ترسی: ئێستا جیهان چیتر ناپرسێت كه‌ی شه‌رده‌ست پێده‌كاته‌وه‌, به‌ڵكو ده‌پرسن كێ زووتر کۆڵدەدات و داده‌ڕووخێت.

ڕاستەیەک کە هەموو دیمەنەکە پوخت دەکاتەوە:
( ئێمە لە نزیکبوونەوەی کۆتایی شەڕ نیین؛
بەڵکوو لە نزیکبوونەوەی کۆتایی توانای کۆنترۆڵکردنی دایین).

ڕۆژانی داهاتوو, نەک تەنها دەریده‌خه‌ن کێ بەهێزترە؛ بەڵکوو دەرخه‌ری ئه‌وه‌ ده‌بێت کێ پێش هەمووان کۆڵدەدات و داده‌ڕووخێت.

Top