حزبوڵای لوبنان: هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانمان بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی ئیسرائیل ئەنجامدا
حیزبوڵڵای لوبنان لە کاردانەوە بە فراوانبوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە لوبنان و پێشێلکردنی ئاگربەست، چەند پێگە و ژێرخانی سەربازی ئیسرائیلی لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو و ناوچە سنوورییەکان بە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردۆتە ئامانج.
حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: کە چەندین هێرشی دژی پێگە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو و باشووری لوبنان ئەنجامداوە.
لە بەیاننامەکەی حیزبوڵڵادا ئاماژە بەوە کراوە کە هێرشەکان لە کاردانەوە بە فراوانبوونی داگیرکارییەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و پێشێلکردنی ئاگربەست ئەنجامدراون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، شارۆچکەی کیریات شێمۆنا سێ جار بە موشەک کراوەتە ئامانج و ژێرخانی سەر بە سوپای ئیسرائیل لەو ناوچەیە کەوتووەتە ئامانج.
هەروەها پێگەی سەربازیی شومرا و یارا لە کەرتی سنووری ئیسرائیل لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرانە ئامانج.
حیزبوڵڵا هەروەها ڕایگەیاند، کە بنکەی مێرۆن و بارەگای ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لە باکووری ئەو وڵاتە و ژێرخانی سەربازی لە شاری سەفێد کراونەتە ئامانج.
گوڵان: سەردار خەلیل
