ئاڵۆزییەکانی نێوان ترەمپ و نەتانیاهۆ لەسەر دانوستان لەگەڵ ئێران

ئاڵۆزییەکانی نێوان ترەمپ و نەتانیاهۆ لەسەر دانوستان لەگەڵ ئێران

 

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕۆژی سێشەممە 19ی ئایار، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە وتووێژێکی سەخت و گرژییان سەبارەت بە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامدا.

ئەم گرژییە لە کاتێکدایە کە قەتەر و پاکستان لەگەڵ ناوبژیوانانی دیکەی ناوچەکە پلانی ئاشتییان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی داڕشتووە.

بەگوێرەی ئاکسیۆس، ترەمپ دوو بژاردەی جیاواز لەبەرچاو دەگرێت، ئەوانیش فەرمانی هێرشی بەرفراوان بۆ سەر ئێران یان درێژەدان بە ڕێبازی دیپلۆماسی و چاوەڕوانی ڕێککەوتن.

ڕاپۆرتەکە دەشڵێت، ناتانیاهۆ لە ئاست دانوستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا لە ڕادەبەدەر ڕەشبینە و بە ئامانجی لەناوبردنی ژێرخانی گرنگ و لاوازکردنی زیاتری توانا سەربازییەکانی ئێران داوای دەستپێکردنەوەی شەڕی کردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top