پەڵە و نەخشی ڕەش لە ڕوخساری كچێكدا
لونا فینەر، بە حاڵەتێكی دەگمەنی پزیشكییەوە لەدایك بوو كە پێی دەگوترێت خاڵی گەورەی زگماكی میلانینی (Giant Congenital Melanocytic Nevus) ئەمە نیشانەیەكی گەورە و تۆخە كە لە كاتی لەدایكبوونەوە بەشێكی زۆری دەموچاوی داپۆشیبوو، لە سەرەتادا تێڕوانینی خەڵك و قسە و لێدوانە ناخۆشەكان بۆ لونا و خێزانەكەی ئاسان نەبوو، بەڵام دایكی لونا بڕیارێكی مێژوویی دا، لەجیاتی ئەوەی شەرم بكات یان كچەكەی لە ماڵەوە بشارێتەوە و گۆشەگیری بكات، بڕیاری دا چیرۆكی كچەكەی لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە بۆ جیهان بڵاو بكاتەوە و هۆشیاری دەربارەی ئەم حاڵەتە بڵاو بكاتەوە، لونا چەندین نەشتەرگەریی ورد و ماندووكەری بۆ ئەنجام درا بە مەبەستی باشتركردنی دۆخی پێستی و دووركەوتنەوە لە مەترسییەكانی شێرپەنجەی پێست. لە هەموو قۆناغەكاندا ئەم كچە بچكۆلەیە ئازایەتییەكی سەرسوڕهێنەری نیشان دەدا، تا وای لێهات ببێتە هێمایەك بۆ هێز و ئارامی لەلای ملیۆنان كەس لە جیهاندا.
