بە وێنە..لە هەولێر گەورەترین گەس درووستكرا

بە وێنە..لە هەولێر گەورەترین گەس درووستكرا

لە شاری هەولێر خواردنگەیەك بە درووستكردنی گەورەترین شیشی گەس ژمارەی پێوانەیی تۆماركرد كە كێشەكەی گەیشتە زیاد لە دوو تۆن,لەم بارەیەوە (موحسین عومەر) خاوەنی ئەم چێشتخانەیە مەزەندەی كرد كە 3هەزار سەموونی پێویست بێت تا هەمووی بكرێت بە لەفە,هەروەها ئاماژەی پێدا كە بەشێك لەم گەسە دەكرێت بە پڕۆژەی خێرخوازی.

بە وێنە..لە هەولێر گەورەترین گەس درووستكرا

لە كەرنەڤاڵێكی تایبەتدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی و جەماوەری شاری هەولێر,گەورەترین گەس لەلایەن خواردنگەی(گەس ئازادی2)ڕاگەیەندرا كە زیاد لە سەد كەس بەشداربوون لە ئامادەكردن و درووستكرنیدا,وە ماوەی ساڵێكە بیرۆكەی ئەم پڕۆژەیەیان هەبوو بۆ درووستكردنی گەورەترین گەس لە جیهاندا.

بە وێنە..لە هەولێر گەورەترین گەس درووستكرا

ئەم پڕۆژە هاوچەرخە کە بە ئامانجی بەرزڕاگرتنی ناوی کوردستان لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان و ناساندنی زیاتری کلتوور و تواناکانی گەنجان و کەرتی گەشتیاریی شاری هەولێر ئەنجامدرا,لقی دووەمی خواردنگەی (گەس ئازادی) توانی شیشێکی گەسی ناوازە بە کێشی (2 تۆن و 674 کیلۆگرام)لە گۆشتی سوور ئامادە بکات,بەمەش ناوی شاری هەولێری خستە نێو کتێبی گینس بۆ ریکۆردە جیهانییەكان و بە فەرمی بڕوانامەكەی بەدەستهێنا.

بە وێنە..لە هەولێر گەورەترین گەس درووستكرا

لە ئێستادا ئەم گەسەی شاری هەولێر كە كێشەكەی بە دیاری كراوی 2تۆن و 674 كیلۆیە ژمارەی پێوانەیی پێشووی شكاند كە لە شاری ئەنقەرەی وڵاتی توركیا ساڵی 2012 درووستكرابوو بە كێشی یەك تۆن و 198كیلۆگرام.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

بە وێنە..لە هەولێر گەورەترین گەس درووستكرا
Top