نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز مستەفا ئەلکازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق کرد.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز مستەفا ئەلکازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٥/٢٥، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز مستەفا ئەلکازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق کرد.

لە دیدارێکدا، دۆخی عێراقیان تاوتوێ کرد و جەختیان لەسەر گرنگیی پشتگریکردنی پرۆسەی سیاسی، پاراستنی سەقامگیری و بەردەوامیی گفتوگۆی نێوان لایەنەکان لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی وڵاتدا، کردەوە.

لێکەوتەکانی بارودۆخی گشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌ بوو، تیایدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی پاراستنی سه‌قامگیریی ناوچه‌که‌.

Top