دیزاینە ڕەنگاوڕەنگەكانی كاتژمێر
بەهار وەرزی گەشاوەیی و نوێبوونەوەیە، كە تێیدا هەڵبژاردنەكان مەیلیان بەرەو ڕەنگە گەشاوە و ئارامبەخشەكان هەیە، لە هەمان كاتدا لە پلەبەندییەكانی «پاستێل»ـەوە تا ڕەنگە زیندووەكان. لێرەدا، كاتژمێری ڕەنگاوڕەنگ وەك درێژكراوەیەكی سرووشتی ئەم ئاراستەیە دێت و بەبێ ماندووبوون، دەستێكی گەشاوە بە شێوازی دەركەوتنت دەبەخشێت.
بۆچی دەبێ كاتژمێری ڕەنگاوڕەنگ لە دیمەنی بەهاردا ئامادەیی هەبێت؟
كاتژمێرە ڕەنگاوڕەنگەكان ئازادییەكی زیاتر دەبەخشن لە گونجاندنی جلوبەرگدا، چونكە دەتوانن بێزاریی ستایلە كلاسیكییەكان بشكێنن، یان ڕووە خۆش و زیندووەكەی ستایلە ڕۆژانەكان بەهێزتر بكەن.
نهێنی هاوڕایەتی كۆمپانیا جیهانییەكانی كاتژمێر لەسەر ئەم مۆدەیە چییە؟
نهێنییەكە لە ئارەزووی ئەم كۆمپانیایانەدایە بۆ ڕاكێشانی نەوەیەكی نوێ لە عاشقی كاتژمێرەكان، نەوەیەك كە بەدوای جیاوازی و دەربڕینی كەسایەتیی تایبەتی خۆیدا دەگەڕێت.
كاتژمێرە ڕەنگاوڕەنگەكان چی لەسەر شێوازی دەركەوتن ڕەنگ دەدەنەوە؟
ئەم كاتژمێرانە ڕەنگدانەوەی كەسایەتییەكی بوێر و متمانەبەخۆن، و شێوازێكی مۆدێرن بە هەر ستایلێك دەبەخشن. هەڵبژاردنی كاتژمێرێك بە ڕەنگی گەش یان نا ئاسایی، ئاماژەیە بۆ هەستی داهێنان و ئامادەیی بۆ شكاندنی چوارچێوە باوەكان.
