بانگهێشتکردنی باڵیۆزەکانی ئیسرائیل لە ئەوروپا و کەنەدا
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە تیایدا دەردەکەوێت هێزەکانی ئیسرائیل خراپ مامەڵە لەگەڵ ئەندامانی بەلەمی "سەمود" دەکەن، چەند وڵاتێکی ئەوروپی و کەنەدا باڵیۆزی ئیسرائیلیان بانگهێشت کرد و داوای ڕوونکردنەوەی فەرمییان کرد.
وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل کە لە ڤیدیۆکەدا بە پێکەنین و هەڵکردنی ئاڵای ئیسرائیل دەبینرێت، گرتە ڤیدیۆییەکانی لە سۆشیال میدیادا بڵاوکردەوە و نووسیویەتی “بەخێر بێیت بۆ ئیسرائیل”.
وەزارەتەکانی دەرەوەی کەنەدا، هۆڵەندا، ئیتاڵیا، فەرەنسا و ئیسپانیا باڵیۆزی ئیسرائیلیان بانگهێشت کرد و داوای ڕوونکردنەوەیان کرد.
لە هەمان کاتدا وەزارەتەکانی دەرەوەی بەلجیکا، ئەڵمانیا و بەریتانیاش بێزاری خۆیان دەربڕی بەرامبەر ئەوەی بە "خراپ مامەڵەکردن" لەگەڵ چالاکوانان ناویان دەبرد و داوای ڕوونکردنەوەیان لە بەرپرسانی ئیسرائیل کرد.
گوڵان: سەردار خەلیل
