نهێنییەكی شەوانەی سادە بۆ پاراستنی قژت لە بژبوون، ئاڵۆزكان و پچڕان

نهێنییەكی شەوانەی سادە بۆ پاراستنی قژت لە بژبوون، ئاڵۆزكان و پچڕان

زۆرێك لە خانمان تەنیا گرنگی بە چاودێریی بەیانیانی قژ دەدەن، بەڵام ڕاستییەكە ئەوەیە ك كاتژمێرەكانی خەوتن، لەوانەیە یەكێك بن لە كاریگەرترین كاتەكان لەسەر تەندروستیی قژ، چونكە لە كاتی خەودا، سەر بە شێوەیەكی سرووشتی چەندین جار لەسەر سەرین دەجووڵێت، ئەمەش دەبێتە هۆی لێكخشانی قژ لەگەڵ قوماشەكە بۆ چەندین كاتژمێری یەك لەدوای یەك، ئەم لێكخشاندنە دەبێتە هۆی:

  ئاڵۆزبوونی تاڵەكان، وشكبوونەوەی قژ و لەدەستدانی نەرمییەكەی، پچڕانی سەرتاڵەكان، زیادبوونی بژبوونی قژ، تێكچوونی قژی درێژ و زوو تێكچوونی شێوەی داهێنراوی قژەكە.

گرنگیی هۆنینەوەی قژ پێش خەوتن چییە؟

كاتێك بە شێوەیەكی ئارام قژت دەهۆنیتەوە، تاڵەكانی قژ بە شێوەیەكی ڕێك جێگیر دەبن كە جووڵەی هەڕەمەكییان لە كاتی خەودا كەم دەكاتەوە، بەمەش ئەگەری لێكخشان و ئاڵۆزبوون كەم دەبێتەوە. هەروەها تاڵەكانی قژ كەمتر ڕووبەڕووی ڕاكێشان دەبنەوە كە بەهۆی وەرگێڕانی سەر لە كاتی خەودا دروست دەبێت. هەر لەبەر ئەم هۆكارەیە زۆرێك لە خانمان ئەم هەنگاوە وەك بەشێكی سەرەكی لە ڕۆتینی چاودێری شەوانەیان بەكار دەهێنن.

Top