بۆ زانیاریت، پەرەسەندنی چاو

بۆ زانیاریت، پەرەسەندنی چاو

  ڕەنگی چاو بە بڕی دابەشبوونی میلانین لە ناو پێكهاتەی ئیریس (iris)دا دیاری دەكرێت. ڕێژەی بەرزی ئاستی میلانین چاوی تۆختر بەرهەم دەهێنێت، لەكاتێكدا ئاستی نزمتر ڕووناكی بڵاو دەكاتەوە. چاوی شین ڕاستەوخۆ شین نییە (هیچ پیگمێنتی شینی نییە)، بەڵكوو لە ئەنجامی كەمیی میلانین و پەرشبوونەوەی ڕووناكییە، سێبەری كاڵتری وەك شین دروست دەكات و گلێنەی چاوەكە شین دەردەكەوێت، بەبێ ئەوەی هیچ ڕەنگێكی شینی ڕاستەقینە هەبێت. هەرچەند ڕەنگی چاو تەنیا بەهۆی میلانینەوە نییە، بەڵكو بەهۆی ئاستی بڵاو بوونەوەی ڕووناكی (scattering of light) یە كە لە ناو ئەو شانەیەش ڕۆڵی هەیە لە بڵاوبونەوەی ڕووناكی، بە تایبەت لە چاوی شین و سەوزدا، بەڵام سەرەكیترین هۆكار میلانینە. هۆكاری دووەمی سەرەكی بۆ ڕەنگی چاو گۆڕانكارییە جینییەكانـە، ڕەنگی چاو پۆلیجینیكە (Polygenic)، واتە چەندین جین كاری تێ دەكەن، كە نزیكەی ١٦ جین كاریگەریی هەیە لەسـەر ڕەنگی چاو.

Top