یاسا، نووسینی دەقی قەرز

یاسا، نووسینی دەقی قەرز

كاتێك قەرز دەدەیت بەكەسێك نووسراوێكت بۆ دەكات و دادن دەنێت بەوەی قەرزارتە، بەڵام ئایا ئەم نووسراوە بە كۆمپیوتەر تایپ بكات، هێزی یاسایی زیاترە؟. بێگومان بە دەستخەتی خۆی نووسراوی دداننان بە قەرزەكەیدا بكات یاساییترە، لەبەر ئەوەی بەپێی یاسای سەلماندن كاتێك نوسراوێكی غەیر ڕەسمی واتە (عادی) باس دەكرێت، لەپێش باسكردنی واژوو و پەنجەمۆری خاوەنی نوسراوەكەدا باسی خەت و نوسینەكەی دەكرێت بەپێی ئەحكامی ماددە «25» و دەڵێت: بەڵگەنامەی ئاسایی بریتییە لەو نووسراوەی كە ئەو كەسەی واژووی كردووە، خەت و واژوو و پەنجەمۆرەكەی لەسەری دانراوە ڕەت نەكاتەوە، هەروەها لە بابەتی بەراوردكاریدا بەپێی ماددە «48» لە هەمان یاسادا، دەستنووس و ئەو نوسراوانەی بە دەستنووس كراون، دەتوانرێت وەك بابەتی بەراوردكاری سوودی لێ وەربگیرێت، كاتێك لایەنەكان ڕێك ناكەون لەسەر دیاریكردنی سەنەدێك بۆ بابەتی بەراوردكردنەكە بەو نوسراوەی كە كێشەی لەسەرە و یەكلایی نەبووەتەوە هی ئەو كەسەیە یان نا، ئەمە جگە لەوەی لە چەند ماددەیەكی دیكەدا لە هەمان یاسادا باس لە گرنگیی دەستنووس كراوە، كە ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە دەستنووس كە بە شێوازی خۆت نوسرابێت، گرنگییەكەی هیچ كەمتر نییە لەو واژووەی كە لەسەر نوسراوەكە كردووتە.

 

 

Top