كەچەڵی بە بەدەستهێنانی وزەی خۆر
May 20, 2026
رەنگا و ڕەنگ
كۆمپانیایەكی دامەزرێنەری ئیسپانی بۆ كاروباری وزە، بە ڕاوێژكردن بە زانكۆی پۆلیتەكنیك لە شاری ڤاڵانسای ئیسپانی، تەكنیكێكی نامۆی ڕاگەیاند، كە دەتوانرێت كارەبا لە پیاوانی كەچەڵ بەرهەم بهێنرێت، بیرۆكەكە زۆر سادەیە، سەری پیاوانی كەچەڵ وەكو تەختەوزەی بچوكی خۆر بەكار دەهێنرێت و تیشكی خۆر بۆ وزەی كارەبا دەگۆڕێت، سیستمەكە هێشتا لەژێر ئەزمووندایە، بەڵام لەسەر 42 كەس تاقی كراوەتەوە و ئەنجامێكی گەورەتر لەوەی هەبووە كە چاوەڕوان دەكرا. تەكنیكەكە دەتوانێت وزە لە پاتریی بچوكدا هەڵگرێت (4000 میلی ئەمپێر)ی دەتوانرێت لە گیرفاندا هەڵیگریت، لە هەمان كاتیشدا دەتوانیت مۆبایلەكەتی پێ بارگاوی بكەیتەوە.
