بە زەمی پیاوان گەورەترین خەڵاتیان دۆڕاند
May 20, 2026
رەنگا و ڕەنگ
لە بەرنامەیەكی پێشبڕكێی ئیسپانیدا، لە كۆتا پرسیار كە نرخەكەی دەگەیشتە 275 هەزار یۆرۆ، پێشكەشكارەكە دەپرسێت: مێشكی كام لەمانە گەورەترینە؟ سێ بژاردەیان پێ دابوون «پیاوان، ئافرەتان یان مناڵی بچووك»؟ هەردوو بەشداربوو «لۆرا و مارتا» بژاردەی پیاوانیان لابرد و گاڵتەیان بە پیاو دەكرد و گوتیان: «بیركردنەوەی پیاوان تەنیا لە ژن و خواردندا پەنگی خواردووەتەوە و، ژنان زۆرترین گەشە و پێشكەوتنیان هەیە، بۆیە دەتوانن زۆر ڕەنگ لە یەكتر جیا بكەنەوە»، بەڵام وەڵامە ڕاستەكە مێشكی پیاوان بوو، وەڵامەكەیان هێندە بە دڵسافی بوو، لە یەك چركەدا هەموو پارەكانیان دۆڕاند.
