ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ ئەگەری هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن

ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ ئەگەری هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن

 

 

ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی ڕۆژی هەینی ١٥ی ئایار بە گێڕانەوە لە دوو بەرپرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نووسیویەتی، ئەمریکا و ئیسرائیل ئامادەکاری چڕ دەکەن بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی دژی ئێران، تەنانەت هەر لە سەرەتای هەفتەی داهاتووشەوە.

ئەو دوو کەسە کە نەیانویست ناویان ئاشکرا بکرێت، ئاماژەیان بەوە کردووە، ئامادەکارییەکان بەرفراوانترینە لەو کاتەوەی ئاگربەستەکە لە ٩ی نیسانەوە کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەگەر ترەمپ بڕیار بدات هێرشە سەربازییەکان دەستپێبکاتەوە، ئەوا بژاردەکان بریتین لە هێرشکردنە سەر ئامانجە سەربازییەکان و ژێرخانی ئێران، بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن. ئاماژەیان بەوەشکردووە، بژاردەیەکی دیکە بریتییە لە جێگیرکردنی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەت لە قووڵایی ناوخۆی وڵاتدا بۆ بە ئامانجگرتنی ئەو ماددە ئەتۆمانەی کە لە قووڵایی ژێر زەویدا نێژراون.

ئەو بەرپرسانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە مانگی ئازاردا چەند سەد هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کران بۆ ئەوەی بژاردەیەکی لەو شێوەیە بۆ ترەمپ دابین بکرێت.

هاوکات بەرپرسانی ئێرانیش ڕایانگەیاندووە کە ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ و پێکدادانەکان.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top