دەریاچەی ترش و سوێر
May 12, 2026
رەنگا و ڕەنگ
لە وڵاتی تانزانیا دەریاچەیەك هەیە بە ناوی «نەترۆن»، كە یەكێكە لە ترسناكترین و لە هەمان كاتدا جوانترین شوێنەكانی سەر زەوی. ئاوی ئەم دەریاچەیە هێندە ترش و سوێرە، كە جەستەی زۆربەی ئەو بوونەوەرانە دەسووتێنێت كە دەستی لێ دەدەن، بەڵام ئەوەی هەموو بایۆلۆجیستەكانی جیهانی سەرسام كردووە، ئەوەیە كە لە ناوجەرگەی ئەم ژینگەیەدا كە مردن حوكمی دەكات، ژیانێكی ناوازە هەیە. ئاوەكەی ڕەنگی سووری درەوشاوەی گرتووە و بووەتە تاكە پەناگەی ئارام بۆ باڵندەی فلامینگۆ.
