سەرۆکی بارزانی لە ساڵیادی لەسێدارەدانی لەیلا قاسم و هاوڕێکانیدا، دەڵێت، ئەو شەهیدانە بوونەتە سەرمەشق و هێمای بەرخودان بۆ هەموو ئازادیخوازانی کوردستان.

سەرۆکی بارزانی لە ساڵیادی لەسێدارەدانی لەیلا قاسم و هاوڕێکانیدا، دەڵێت، ئەو شەهیدانە بوونەتە سەرمەشق و هێمای بەرخودان بۆ هەموو ئازادیخوازانی کوردستان.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 12ی ئایاری 2026، سەرۆک بارزانی، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" پەیامێکی لەبارەی 52ـەمین ساڵیادی شەهیدکردنی لەیلا قاسم و هاوڕێکانی بڵاوکردەوە.

سەرۆک بارزانی رایگەیاند، شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێکانی لەپێناو ئازادی و کەرامەتی گەلەکەیاندا ئازایانە گیانی خۆیان بەخت کرد.

سەرۆک بارزانی روونیشی کردەوە، ئەو شەهیدانە بوونەتە سەرمەشق و هێمای بەرخودان بۆ هەموو ئازادیخوازانی کوردستان.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە، لە یادی 52 ساڵەی لەسێدارەدان و شەهیدکردنی لەیلا قاسم و هاوڕێکانیدا سڵاو بۆ رۆحی پاکیان و رۆحی تەواوی شەهیدانی رێگەی ئازادی دەنێرن.

Top