جوانی و سەرنجڕاكێشیی كەسانی ڕەشپێستی قژ زەرد

جوانی و سەرنجڕاكێشیی كەسانی ڕەشپێستی قژ زەرد

ئەم جۆرە مرۆڤە كۆمەڵێك خەڵكی ڕەسەنی ناوچەیەكی لاوەكی (لە دوورگەكانی Melanesia لە ڕۆژئاوای زەریای هێمن دەژین) بە پێستی ڕەش و قژیێكی بلۆندیی سرووشتی ناسراون، بەڵام ئەم ڕەنگە زەردەی قژیان جیاوازە لەو جینەی كە هۆكاری قژی زەردە لە ئەوروپییەكاندا. بەپێی توێژینەوەی زاناكان ئەم ڕەنگە لە ڕێگەی جینی TYRP1 پەرەی سەندووە، كە هەمان ئەو سیفەتە نییە كە دەبێتە هۆی قژی زەرد لە ناو ئەوروپییەكاندا. ئەم مرۆڤە سەرنجڕاكێشانە لە ناوچەكانی وەك دوورگەكانی سۆلۆمــن (Solomon Islands) و هەروەها لە (East New Britain) لە گینیای نوێ دەژین و بەربڵاون. لەم شوێنانە بەشێك لە منداڵان و خەڵك قژی سرووشتیی زەردیان هەیە، لە كاتێكدا پێستیان زۆر تاریكە و ڕەشپێستن، ئەم تایبەتمەندییە بە تەواوی سرووشتییە و لە ڕێگەی بۆماوەیی بۆ نەوەكان گوازراوەتەوە، نەك بەهـۆكاری تێكەڵبوون لەگەڵ خەڵكی دیكە. لە دوورگەكانی سۆلۆمۆندا، نزیكەی ٥-١٠٪ی خەڵكەكە قژی زەرد ناسراو بە blondie هەیە، جینی TYRP1 لە نزیكەی ٢٦٪ی دانیشتوواندا هەیە، ئەم دیاردەیە یەكێكە لە نموونەكانی جیاوازییە جینەكییەكانی مرۆڤایەتی، كە بە لەسەربەخۆیی لە ناوچە جیاوازەكاندا لە ناو مرۆڤەكاندا پەرەی سەندووە.

Top