یاریی ئۆكەی بە دیزاین و زمانی كوردی
یاریی ئۆكەی، كە ساڵانێكە بووەتە یەكێك لە یارییە باوەكانی نێو گەنجان و پیاوان، تەنانەت خانمانیش بەم دواییە فێری ئەو جۆرە یارییە بوون، یارییەكە لە كۆنكانی وەرەقەی جاران وەرگیراوە، سەرچاوەی ئەو یارییە وڵاتی توركیایەوە لە ساڵانی سەرەتاكانی دووهەزاردا هاتووەتە كوردستان، ئۆكەی لەسەر بنەمای پوولە، لە توركیا باوە و لە خێزانی ڕەمییە، ئامانجی یارییەكە كۆكردنەوەی خاڵە بەرامبەر یاریزانە ڕكابەرەكان بە كۆكردنەوەی گرووپە دیاریكراوەكانی پوولەكان. بەزۆری بە چوار یاریزان ئەنجام دەدرێت، بەڵام دەكرێت تەنیا بە دوو یاریزان یان سێ یاریزانیش بكرێت، ١٠٦ پوولەكە بە دەمەوخوار لەسەر مێزەكە دادەنرێن و بە باشی تێكەڵ دەكرێن. دواتر، یاریزانەكان پوولەكان بە دەمەوخوار بە گرووپی پێنج تایی ڕیز دەكەن، كە سەرجەم دەبێتە ٢١ ڕیز. هیچ یاسایەكی دیاریكراو نییە دەربارەی ئەوەی چەند ڕیز لەبەردەم هەر یاریزانێكدا بێت. گونجاوە لانی كەم شەش دانە لەبەردەم دابەشكاردا بێت، بەڵام ئەمە هیچ جیاوازییەكی ڕاستەقینە بۆ یارییەكە دروست ناكات، یەك پوول بەبێ ڕیزكردن دەمێنێتەوە و بۆ ماوەیەكی كورت لای دابەشكار دەمێنێتەوە. دابەشكار لە سەرەتادا بە هەڕەمەكی هەڵدەبژێردرێت و دوای هەر خولێك بۆ لای ڕاست دەگوازرێتەوە، تەنانەت لە كوردستاندا لە زۆربەی كافتریا و شوێنی تایبەت و تەنانەت ماڵەكانیشدا ئەو یارییە دەكرێت. بەم دواییانە كوڕە قوتابیەكی بەشی سۆفتوێر لە كۆلێژی ئەندازیاری بە ناوی (محەمەد عادل)، هەڵساوە بۆ دروستكردنی یاریی ئۆكەی بە شێوەی ئۆنلاین بە دیزاین وزمانی كوردی كە لە ئێستادا تەنیا لەسەر مۆبایلەكان دەكرێتەوە، كە بیرۆكەی خۆی بوو، وەك ئەوەی لە شوێنە گشتییەكاندا خەڵكی زۆر هەن و بەهۆی قەرەباڵغی بیری لەم یارییە كردووەتەوە. تا ئێستا زیاتر لە 500 هەزار جار داونلۆد كراوە و پێشبینی دەكرێت لە ماوەی داهاتوودا بگاتە سەرووی دوو ملیۆن، خاوەن كافتریایەك بە ناوی (سیف الدین محمود)، دەڵێ: لەو كاتەی ئەو یارییە پەیدا بووە، كافتریاكەمان وەك جاران نەماوە و گەنجەكان نایەن.
