یاسا، ئایا بردنەدەرەوەی شوێنەوار بۆ دەرەوەی هەرێم سزای یاسایی لەسەرە ؟
May 4, 2026
رەنگا و ڕەنگ
بەپێی یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار و كەلەپور لەهەرێم ژمارە “ 5 “ ساڵی “ 2021 “ ماددە “ 24 “ بڕگەی سێیەم / 1 “ هەر كەسێك پارچەشوێنەواری بباتە دەرەوەی هەرێم یان بەشداربێت لەبردنە دەرەوەی دا سزا دەدرێت بە زیندانیكردنی هەتاهەتایی،ئەمەش وەك لە هۆیەكانی دەەچواندنی یاساكەدا هاتووە شوێنەوار و كەلەپورو شوێنە مێژووییەكان سامانێكی نیشتیمانی و میراتێكی ڕۆشنبیری و زانستییە ، بۆیە لەو پێناوەدا ئەو یاسایە دەركراوە .
