عەزییەی بوكێنیی گونجاو بۆ بووك
عەزییەی سەردەمی ڤیكتۆری: ئەم دیزاینە پشت بە تێكەڵەیەكی شیك لە «تووڵ» و «دانتیل» دەبەستێت؛ عەزییەكە قۆڵی درێژی هەیە و بە نەخشی ورد ڕازاوەتەوە، كە شێوازێكی شاهانەی بەرز بە دەركەوتنت دەبەخشێت. دیزاینەكە لە ڕێگەی بڕینی كشان لە ناوچەی سكدا دەردەكەوێت، كە ڕەهەندێكی مێینەیی نەرم زیاد دەكات، لە كاتێكدا گوڵە بەرجەستەكان بەسەر عەزییەكەدا بڵاو بوونەتەوە بۆ ئەوەی تابەتمەندییەكی ڕۆمانسیی پێ ببەخشن.
عەزییەی كرێمیی نەرم: ئەم دیزاینە پشت بە بڕینی «كۆرساج» دەبەستێت، كە جوانیی بەشی سەرەوەی جەستە دەردەخات و شێوازێكی شیك و دیاریكراو بە بووك دەبەخشێت. عەزییەكە كەمەرێكی نزمی هەیە و پارچەی تووڵەكەی بە شێوەیەكی خلیسكاو لێ دەبێتەوە، كە جووڵەی ئاسان بە دەركەوتنی بوكەكە دەبەخشێت.
عەزییەی ڤیكتۆر و ڕۆڵف: عەزییەكە بە دیزاینی «ئۆف شۆڵدەر» (سەرشان بەتاڵ) دروست كراوە كە جوانیی شانەكان دەردەخات و سەرنجڕاكێشییەكی مێینەیی پێ دەبەخشێت، لە كاتێكدا بەشی سەرەوەی شانەكان بە گوڵ نەخشێنراو و ڕازاوەتەوە.
