وەستانی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا، نرخی نەوت بەرزبووەتەوە

وەستانی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا، نرخی نەوت بەرزبووەتەوە

 

 

دوابەدوای وەستانی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و درێژەدان بە سنووردارکردنی گواستنەوەی نەوت لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە، نرخی نەوتی جیهانی لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی نیسان زیاتر لە دوو لەسەد بەرزبووەوە.

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 2.11% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 107 دۆلار و 55 سەنت، هاوکات نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ڕێژەی 2.14% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 96 دۆلار و 42 سەنت.

لەلایەکی دیکەوە کۆمپانیای بەدواداچوونی تانکەرەنەوتییەکانی تراکێرز ڕایگەیاندووە، وێنەی مانگی دەستکرد گەیشتنی بارێک بە بەهای نزیکەی یەک ملیار و نیو نەوتی خاوی بۆ ئێران پشتڕاستکردووەتەوە دوای ڕێگریکردنە خێراکانی هێزی دەریایی ئەمریکا.

کۆمپانیاکە هەروەها ڕایگەیاندووە، کە پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمریکا دەستی بەسەر نزیکەی ٣٨٠ ملیۆن دۆلار نەوتی خاوی ئێراندا گرتووە لە زەریای هیندستان کە پێدەچێت بەرەو ئەمریکا بڕوات.

بەپێی ئاماری کۆمپانیای بەدواداچوونی تانکەرەنەوتییەکانی تراکێرز ، ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی 4.6 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی لە تێرمیناڵەکانی بارکردووە و پێدەچێت نزیکەی 4 ملیۆن بەرمیل نەوتی دیکە سنووردارکردنەکانی تێپەڕاندبێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top