پەیامی ناوچەی ڕێباز بۆ ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان:   گوڵان بۆتە ئەو گۆڤارە سەنگینەی كە دەستەبژێرانی هەرێمی كوردستان و عێراق و دەرەوەی پێكەوە كۆكردۆتەوە

پەیامی ناوچەی ڕێباز بۆ ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان:     گوڵان بۆتە ئەو گۆڤارە سەنگینەی كە دەستەبژێرانی هەرێمی كوردستان و عێراق و دەرەوەی پێكەوە كۆكردۆتەوە

 

 

بەبۆنەی تێپەربوونی 32 ساڵ بەسەر دەرچوونی گۆڤاری گوڵاندا، ناوچەی ڕێبازی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەرو تەواوی كارمەندانی گۆڤاری گوڵان كردووە كە ئەمە دەقەكەیەتی:

هەڤاڵ فەرهاد محەمەد سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان

بەڕێزان بەڕێوەبەری نووسین و دەستەی نووسەران و تەواوی كارمەندانی گۆڤاری گوڵان

بەبۆنەی تێپەڕبوونی 32 ساڵ بەسەر دەرچوونی گۆڤاری گوڵان، گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەكەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.

گوڵان وەك دەستپێشخەریەكی سەردەمیانە لەناو ئەزموونی حكومڕانیی هەرێمی كوردستان هاتە ناو كایەی ڕۆژنامەگەریی كوردی و بەدیدێكی بوێری ڕەخنەگرانە مودێلێكی تازەی لەناو كاروانی رۆژنامەگەری داهێنا.

لە ماوەی سێ دەیەی رابردوودا ئەم گۆڤارە قۆناخی جیاوازی بەخۆیەوە بینەوە و، لە ئێستاشدا بۆتە ئەو گۆڤارە سەنگینەی كە دەستەبژێرانی هەرێمی كوردستان و عێراق و دەرەوەی پێكەوە كۆكردۆتەوە و، بە دیدگایەكی بەرزی نەتەوەیی و نیشتمانی مامەڵە لەگەڵ كۆی نەتەوە و ئایینە جیاوازەكانی كوردستان دەكات و گیانی لێبوردەیی و پێكەوەژیانی قووڵتر كردۆتەوە و، لە هەمان كاتدا بۆتە سەكۆیەكی ئازاد بۆ بیربۆچوونە جیاوازەكان.

لەم بۆنەیەدا جارێكی دیكە دەستخۆشیتان لێدەكەین و هیوادارین زیاتر پەرە بە بیری نەتەوەیی و نیشتمانی بدەن.

 

ناوچەی ڕێباز

22ی نیسانی 202

Top