ترەمپ داوا لە ئێران دەکات بەر لە دانوستانەکان زیندانییە ژنەکان ئازاد بکات

ترەمپ داوا لە ئێران دەکات بەر لە دانوستانەکان زیندانییە ژنەکان ئازاد بکات

 

 

دۆناڵد ترەمپ ڕۆژی سێشەممە 21 ی نیسان داوای لە ئێران کرد هەشت ئافرەتی زیندانی ئازاد بکات کە مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە بۆ ئەوەی چانسی سەرکەوتنی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمەریکا زیادتر بکات.

لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث سۆشیال بڵاوکراوەتەوە، ترەمپ نووسیویەتی ئازادکردنی ئەو کەسانە لەوانەیە سەرەتایەکی زۆر باش بێت بۆ پرۆسەی دانوستانەکان و داوای لە بەرپرسانی ئێران کرد کە زیان بەو ژنانە نەگەیەنن .

ئەم لێدوانە هاوکاتە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وتارێکی ئیال یەعقوبی لە کەناڵی ئێکس کە دەڵێت هەشت ژن لە ئێران مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە.

بەڵام هیچ وردەکارییەک سەبارەت بە ناسنامەی ئەو کەسانە نەخراوەتەڕوو و تا ئێستا سەرچاوە سەربەخۆکان نەیانتوانیوە ئەو ناوانە پشتڕاست بکەنەوە کە لە  فەزای ئەلیکترۆنیدا بڵاوکراونەتەوە.

ئەم پرسە لە کاتێکدایە کە قسە و باسەکان لەسەر ئەگەری خولێکی نوێی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن زیادیان کردووە .

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top