20 ساڵ بە هەڵە ڕاگرتنی ئوتۆمبێل
April 19, 2026
رەنگا و ڕەنگ
ساڵی 1997 پیاوێكی ئەڵمانی بە ناوی «فلیكس» بەیانی لە خەو هەڵدەستێت و دەڕوات سواری ئۆتۆمبێلە كلاسیكییەكەی ببێت، كەچی سەیر دەكات لە جێی خۆی نەماوە و دزراوە، پاش 20 ساڵ، ڕۆژێك بە پیاسە بە یەكێك لە شەقامەكانی نزیك ماڵی خۆیدا ڕێ دەكات، سەرنج دەدات ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویۆتا وەستاوە و زۆر لە ئۆتۆمبێلەكەی خۆی دەچێت، دەچێت لێی ورد دەبێتەوە، بۆی دەردەكەوێت كە ئۆتۆمبێلەكەی خۆیەتی، دوایی دەردەكەوێت كابرا ئەو شەوە لە ئاهەنگێك بە سەرخۆشی دێتەوە و ئۆتۆمبێلەكەی لەو جێیە ڕاگرتووە، كە ناوچەیەكی پیشەسازی بووە، بەڵام بۆ بەیانی بیری دەچێت كە لەوێ ڕایگرتووە.
