ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەگاتە ٧٢ هەزار و ٣١٥ کەس
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بۆ 72 هەزار و 315 کەس زیادیکردووە.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دوایین ئاماری کوژراوان و بریندارانی هێرشەکانی ئیسرائیلی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئاماری وەزارەتەکە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، تەرمی ٣ فەلەستینی و ٣ کەسی بریندار بۆ نەخۆشخانەکانی غەززە گواستراونەتەوە.
بەم شێوەیە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە لە هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون بۆ ٧٢ هەزار و ٣١٥ کەس زیادی کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە سوپای ئیسرائیل سەرەڕای ئاگربەست بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە و مەزەندە دەکرێت هەزاران تەرم هێشتا لە ژێر داروپەردووی کەرتی غەززەدا ماون.
گوڵان: سەردار خەلیل
