هەڕەشەی نوێی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەر ژێرخانی ئێران
ڕۆژی پێنجشەممە 2ی نیسان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەکانی خۆی لە دژی ئێران دووبارە کردەوە و ڕایگەیاند، کە ئامانجەکانی داهاتووی هێرشەکان دەتوانن پرد و وێستگەی کارەبا لەخۆ بگرن.
لە پەیامێکدا لە سۆشیال میدیای خۆیدا نووسیویەتی کە هێزی سەربازی ئەمریکا هێشتا بە تەواوی بەکارنەهێنراوە و پردەکان لە دوای ئەوەن، پاشان وێستگەکانی کارەبا.
هەروەها ترەمپ بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ داوای لە ئێران کرد کە گەرووی هورمز بە کراوەیی بهێڵێتەوە و ئیدیعای کرد کە سەرکردایەتی نوێ دەزانێت چی پێویستە بکرێت و دەبێت بە خێرایی هەنگاو بنێت.
ئەم لێدوانانە دوای هەڕەشەکانی پێشووی هات بۆ لەناوبردنی ژێرخانی ئێران و گەڕانەوەی وڵات بۆ سەردەمی بەردین.
گوڵان: سەردار خەلیل
