بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازی لە ڕووسیا 29 کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازی لە ڕووسیا 29 کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی نیسان، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازی، 29 کەس گیانیان لەدەستدا کە 23 سەرنشین و 6 تیمی فڕۆکەوانی بوون.

وەزارەتەکە هەروەها ڕایگەیاندووە، كە ئەم فڕۆکە سەربازییە لە جۆری ئەن-٢٦ بووە و لە ناوچەی کریمە کەوتووەتە خوارەوە.

بەگوێرەی وەزارەتەکە تیمی گەڕان و فریاگوزاری شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان دۆزیوەتەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، گەشتێکی ڕۆتینی بووە، بەڵام هێشتا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە ڕوون نییە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top