شێرکۆ حەبیب: شەڕی ئەمەریکا و ئیسرائیل و ئێران پێکهێنانی حکومەتی عێراقی پەکخستووە.

شێرکۆ حەبیب: شەڕی ئەمەریکا و ئیسرائیل و ئێران پێکهێنانی حکومەتی عێراقی پەکخستووە.

 

شێرکۆ حەبیب، بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە ڕایگەیاند، هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کارێکی ترسنۆکانە بووە لەلایەن گروپێکی لە یاسا دەرچووە و کورد نایەوێت دۆخەکە تەشەنە بکات. داواشی لە حکومەتی عێراق کرد گرنگی بە ڕۆڵی خۆی بدات لەم قۆناغە چاودێرانەدا: پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ و بەرگریکردن لە خاکی وڵات.

حەبیب لە راگەیاندراوێکی ڕۆژنامەوانی گوتی: گرنگترین هۆکاری شەڕی ئەمریکا-ئیسرائیل-ئێران هەوڵی تارانە بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی، کە ئیسرائیل بە مەترسی بۆ سەر خۆی دەزانێت و ئەمریکاش لەوەدا پشتگیری لێکردووە. ئێستا شەڕەکە پێی ناوەتە مانگی دووەم و ئەگەر بۆ ماوەیەکی درێژتر بەردەوام بێت، کاریگەری نەرێنی زیاتری دەبێت لەسەر ئابووری جیهانی و گەلان و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی.

ئەو بەرپرسە کوردە پێیوابوو کە بوونی بنکەی بیانی لە هەندێک وڵات بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتەکانیان بووە و ئەمەش بابەتێکی ناوخۆییە بۆ ئەو حکومەتانە، هەروەک لە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی بەغدا، بۆ ماوەیەک ڕوونیشی کردەوە کە ئەم هاوکارییە سەربازی و ئەمنییە بەشدارییەکی زۆری هەبووە لە پاراستنی عێراق لە هەر دوژمنێکی دەرەکی یان هەر مەترسییەکی ناوخۆیی یان گروپی تیرۆریستی چەکدار.

حەبیب لە لێدوانێکدا دەڵێت، “پێموانییە بوونی بیانی هۆکاری سەرنەکەوتنی عێراق بووبێت لە چارەسەرکردنی گرفتە ناوخۆییەکان، بەڵکو زیاتر ئەوەیە کە جیاوازییە ناوخۆییەکان هۆکاری سەرەکی هەموو ئەو شتانە بوون کە تێیدا ڕوویانداوە.” لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند، عێراق لە مێژە بەدەست کێشە و دەرئەنجامەکانی شەڕەکانەوە دەناڵێنێت زۆر گرنگە بێلایەن بمێنێتەوە و نەچێتە ناو شەڕێکەوە کە هی خۆی نییە.

ئاماژەی بەوەدا کە عێراق نزیکبووەوە لە ڕاگەیاندنی پێکهێنانی حکومەتە نوێیەکەی، ئەگەر سەرهەڵدانی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل-ئێران نەبوایە، ڕوونیشیکردەوە، ئەوەی کە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دواخست، پێداگریی هەندێک لە هێزە کوردییەکان بوو بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنانەی کە تێیدا پارتی دیموکرات  سەرکەوتووی یەکەم بوو.

حەبیب هێمای بۆ ئەوەش کرد، مەسعوود بارزانی، سەرکردەی کورد، کەسایەتییەکی ئاشتیخوازە، هەمیشە هەوڵی چارەسەرکردنی قەیران و ناکۆکییەکان دەدات بەشێوەیەکی ئاشتیانە لەڕێگەی دیالۆگەوە، دوور لە خوێنڕشتن. ئاماژه ی به وه شدا، له دوای شه ڕی ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێرانه وه هێز و میلیشیاکانی ئێران به بێ هیچ پاساوێک کوردستان بۆردومان دەکەن و ئامانجیان ڕاکێشانی عێراقه بۆ ناو ململانێکان. ڕاگەیاندنەکەی ڕێبەر بارزانی سەبارەت بە ژمارەی ئەو هێرشانە مەبەست لێی ئەوە بوو کە بۆ جیهان ڕوون بێتەوە کە کوردستان هیچ پەیوەندییەکی بە شەڕەوە نییە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا بە ناڕەوا کراوەتە ئامانج.

حەبیب جەختی لەوە کردەوە کە هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی پێشێلکارییەکی ئاشکرای هەموو پرۆتۆکۆل و رێنمایەکانی دیپلۆماتییە، بەتایبەتی لە ناوچەیەک یان وڵاتێکدا کە بەشدرای لە شەڕەکەدا نەبووە و وتی، "هەرکەسێک ئۆپەراسیۆنەکەی ئەنجامدا، چ لە ناوەوە بێت یان لە دەرەوە، کردەوەیەکی ترسنۆکانەی دەستدرێژیکاری ئەنجامدا کە ئامانجی هەوڵدان بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە بوو".

حەبیب داوای لە حکومەتی عێراق کرد توندتر بێت لە هەوڵەکانی بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە و دەستگیرکردنیان و بەپەلە دادگاییکردنیان. جەختیشی کردەوە، گرنگترین تایبەتمەندی پەیوەندیی ئێستای نێوان بەغدا و هەولێر، ڕێککەوتنی ئەوانە بۆ بێلایەنی و لایەن نەگرتن لە ململانێیە بەردەوامەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها بۆ خۆپاراستن لە ڕاکێشانی عێراق بۆ ناو ململانێکان.

حەبیب هێمای بۆ ئەوە کرد کە ئەم هێرشانە بۆ سەر کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ بەردەوامی بوونی هەندێ لە هێزەکانی ناوخۆ ی عێراق کە تا ئێستاش بە عەقڵیەتی شۆڤێنیستی دژ بە گەلی کورد رەفتار دەکەن و نایانەوێت شەراکەتی ڕاستەقینە لە وڵاتدا دروست بکرێت، دژی ئاسایش و سەقامگیری کوردستانن و سەرکەوتنی حکومەتەکەی لە بەدیهێنانی ڕێژەی بەرزی گەشەسەندن تێیدا.

Top