رۆڵــــى مامۆستايان له‌بارودۆخه نائاساييه‌كاندا له هه‌رێمى كوردستان
(*)
به‌داخه‌وه، پاش په‌تاى كۆرۆنا جارێكى تر به هۆى شه‌ڕى ئسرائيل \ ئه‌مريكا و ئێرانه‌وه، په‌روه‌رده له هه‌رێمى كوردستان و له ناوچه‌كه توشى گرفتىى سه‌ره‌كى بۆته‌وه، حاڵه‌تێكى نائاساييى رووى له په‌روه‌رده و قوتابخانه‌كانى كوردستان كردووه، كه بير له بژارده‌ى جياواز ده‌كرێته‌وه بۆ به‌رده‌ميدان به خوێندن و كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان، به‌ڵام پرسيار ئه‌وه‌يه، رۆڵى مامۆستايان له هه‌رێمى كوردستان له بارودۆخه نائاساييه‌كان چىيه؟، گرنگترين ئاڵه‌نگارى كه‌توشى مامۆستايان ده‌بێت له حاڵه‌ته نائاساييه‌كاندا چين؟.
لە شەڕە چەکدارییەکان و قه‌يرانه مرۆيي و ته‌ندورستييه‌كان، په‌روه‌ده و مامۆستایان توشى ئاڵه‌نگارى گه‌وره ده‌بنه‌وه، لێره‌دايه ڕۆڵى مامۆستايان وه‌ك داينامۆى په‌روه‌رده و سيسته‌مى په‌روه‌رده‌ىى له به‌رده‌وامى په‌روه‌رده‌و په‌يامه په‌روه‌رده‌ييه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت. لە چوارچێوەی پەروەردەدا، بە تایبەتی لە دۆخی نائاساییدا، مامۆستایان و پەروەردەکارانی بە ئەزموون ڕۆڵی جیاواز و لە هەمان کاتدا تەواوکەر ده‌گێرن. مامۆستایانی بە ئەزموون زانیارییەکی بەرفراوانی پێداگۆژی، کارامەیی سەرکردایەتی، و شارەزایی لە بەڕێوەبردنی قەیرانەکاندا دورست ده‌كه‌ن، کە سەقامگیری و بەردەوامی لە ژینگەکانی فێربووندا مسۆگەر دەکەن. له‌سه‌رده‌مى جه‌نگ و په‌تاو گرفته ئابورييه‌كان په‌روه‌رده به‌گشتى و مامۆستايان به تايبه‌تى توشى ئاڵه‌نگارى و گرفتى گه‌وره ده‌بنه‌وه بەهۆی نەبوونی ئەزموونی پیشەیی و ڕاهێنانیان لە بەڕێوەبردنی دۆخە قەیراناوییەکان و نائاساييه‌كاندا.
لێره‌دا گه‌وره‌ترين پرسيارى فه‌لسه‌فه‌ى په‌روه‌رده‌ىى ده‌گۆردرێن، وه‌ك كێ په‌روه‌رده بكه‌ين؟ ئايا مامۆستايانيش پێويستيان به په‌روه‌رده‌كرن هه‌يه يان به‌س قوتابى، يان پرسيارێكى تر‌ى فه‌لسه‌فه‌ى په‌روه‌رده ئه‌وه‌يه له‌كوێ په‌روه‌رده بكه‌ين، ئايا ته‌نها قوتابخانه جێ ى په‌روه‌رده كردنه يان په‌روه‌رده پرۆسێسێكى به‌رده‌وامه و ئاسۆ و پانتاىى و په‌يامه‌كانى ده‌گه‌نه هه‌موو كون و قوژبنێكى كۆمه‌ڵگا . ئه‌م پرسيارانه پێويستى به وه‌ڵامى عه‌قلانى و ديراسه و لێكۆڵينه‌وه‌و ويڕكشۆپى زانستى هه‌يه. له كۆنتێكستى هه‌رێمى كوردستان ئه‌م بابه‌ته زۆر گرنگه بير‌ى لێبكرێته‌وه، بۆ نمونه ئێستا ئێمه له حاڵه‌تى جه‌نگداين، يان له بارودۆخێكى نائاساييداين، رۆڵى مامۆستايان چييه؟ له‌گه‌ڵ داخستنى قوتابخانه‌كان رۆڵى مامۆستايانيش كۆتاىى دێت؟ ئه‌گه‌ر وابێ رۆڵى مامۆستايان يه‌كجار لاوازه و ناتوانن ئاراسته‌ى كۆمه‌ڵگا بكه‌ن، چونكه له‌ناو پۆل بترازێ ناتوانن په‌يام و ديدى خۆيان بگه‌يه‌نن و ئه‌ركى خۆيان جێبه‌جێبكه‌ن . بۆ نمونه، له ئێستادا به هۆى هێرشێكى ناڕه‌وا و سته‌مكارانه‌وه 6 پێشمه‌رگه‌ى به‌جه‌رگ و جوانى كوردستان شه‌هيدكران، ڕاسته هه‌موو كوردێك نيگه‌ران و تازييه باربوو، به‌ڵام پرسيارى گرنگ و په‌روه‌رده‌ىى ئه‌وه‌يه رۆڵى مامۆستايان و قوتابخانه‌كان چيبوو له هۆشياركردنه‌وه و به‌رزكردنه‌وه‌ى رۆحى نه‌ته‌وه‌يى و پێگه‌ياندنى قوتابيان له‌سه‌ر بنه‌ماى پرسه نشتيمانييه‌كان؟ له ئه‌مرۆدا هه‌مووان و زۆرينه‌ى مامۆستايان خاوه‌ن په‌يجێكى تايبه‌تى خۆيانن له تۆره كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، جگه له‌وه‌ى خودى قوتابخانه‌كان خاوه‌ن په‌يجى خۆيانن و قوتابيان و دايك و باوكى قوتابيان هاوبه‌ش و هاورێن له‌گه‌ڵ قوتابخانه و مامۆستايان له تۆره كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، جگه له‌وه‌ش زۆربه‌ى قوتابخانه‌كان گروپى كۆمه‌ڵايه‌تيان له‌گه‌ڵ قوتابيان و دايك و باوكى قوتابيان هه‌يه، به‌شێوه‌يه‌كى گشتى نه‌مانبينى له‌و سه‌كۆيانه‌وه دژايه‌تى ئه‌و ده‌سترێژييه ناڕه‌وايه بكرێت كه كرايه سه‌ر پێشمه‌رگه‌كانمان، نه‌مانبينى په‌يامێكى په‌روه‌رده‌ىى بۆ بنياتنانى نه‌ته‌وه له رێگه‌ى خه‌م و ئازاره نه‌ته‌وه‌ييه‌كان له په‌يجه‌كانى قوتابخانه‌كانه‌وه و له تۆره‌كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى مامۆستايانه‌وه له‌و گروپ چاتانه‌ى واتس ئه‌پ و فايبه‌رانه‌ى كه قوتابخانه‌كان دورستييان كردووه له‌گه‌ڵ قوتابيان و دايك و باوكى قوتابيان ( ڵانى كه‌م من وه‌ك توێژه‌رى بوارى په‌روه‌رده قسه له‌سه‌ر زۆرينه‌ى ئه‌و په‌يج و گروپ چات و په‌يجانه‌ى مامۆستايان ده‌كه‌م كه ئاگادارييانم و به دواداچوونم بۆ كردوون، جگه له‌وه‌ى له زۆربه‌ى دايك و باوكان كه به‌شدارن له گروپ چاته‌كانى قوتابخانه‌كان و به‌دواداچوونم بۆ به‌شێكى زۆر له په‌يجى قوتابخانه‌كان كردووه له تۆرى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك ) .
ئه‌و بێباكى و به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتن و ئاماژه نه‌دان به‌و پرس و ئازاره نشتيمانييه له‌و سه‌كۆيانه‌وه، نيشانه‌ى پرسيارێكى قوڵ و كه‌م وكوڕييه‌كى گه‌وره‌يه له‌سيسته‌مى په‌روه‌رده‌ىى و رۆڵى مامۆستا وه‌ك داينامۆى په‌روه‌رده و په‌يامه په‌روه‌رده‌ييه‌كانى قوتابخانه بۆ ئاراسته‌ى كۆمه‌ڵگاو پرسى نشتيمانسازى و نه‌ته‌وه‌سازى. پێويسته بير له‌وه بكرێته‌وه هۆشيارى سياسى و نه‌ته‌وه‌يىى بۆ مامۆستايان به‌رز بكرێته‌وه خولى تايبه‌ت به‌وبواره هه‌بيت، قوتابخانه‌كان دامه‌زراوه‌ى سياسى و كه‌ناڵى گرنگى پێگه‌ياندنى سياسين نابێت له‌م ڕووداوانه بێده‌نگ بن ، په‌رورده‌ش ئاكتێكى سياسييه ومامۆستايانيش چالاكوانى سياسيين . ئه‌م تێگه‌يشتنىه ده‌بێت ببنه به‌شێك له فه‌لسه‌فى په‌روه‌ده‌ىى و ئامانجى سيسته‌مى په‌روه‌رده‌ىى و ئامانجى باڵاى قوتابخانه و مامۆستايان . دێڤيد ئيستۆن له كتێبى “منداڵ له سيسته‌مى سياسيدا " ده‌ڵێت: داهاتووى كۆمه‌ڵگا په‌يوه‌سته به داهاتووى منداڵه‌كانييه‌وه، داهاتووى منداڵيش په‌يوه‌سته به تواناى قوتابخانه‌كان و رۆڵى مامۆستايان وه‌ك كاره‌كته‌رى گرنگى كۆمه‌ڵايه‌تى و سياسى. كه‌واته، توانا و رۆڵى مامۆستايان پێش پرسه‌كانى وه‌ك ستودێند سه‌نته‌رى و شێوازه‌كانى وانه‌وتنه‌وه‌يه، ئه‌گه‌ر مامۆستا له فه‌لسه‌فه‌ى شێوازه‌كانى پێداگۆژى و ستودێنت سه‌نته‌رى تێنه‌گات، ناتوانێت ئامانجه‌كانى په‌روه‌رده و پێگه‌ياندن جێبه‌جێبكات . كه‌واته، گرنگه ڕۆڵ و تواناى مامۆستايان و قوتابخانه‌كان به‌رز بكرێته‌وه.
ئه‌و ئاڵه‌نگارييانه‌ى كه توشى مامۆستايان ده‌بنه‌وه له بارودۆخه نائاساييه‌كاندا
مامۆستایان ڕووبەڕووی چەندین تەحەدا دەبنەوە کە دەتوانن ڕێگری لە کاریگەرییەکانیان بکەن، لەوانە:
1- نەبوونی ئەزموون و ڕاهێنانی تایبەتمەند: زۆرێک لە بەرنامەکانی ئامادەکاری مامۆستا بۆ ژینگەی پەروەردەیی جێگیر و ئاساىى داڕێژراون. خوله‌كانى په‌روه‌رده‌ىى له هه‌رێمى كوردستان، مامۆستايان و پەروەردەکاران بە کارامەیی پێویست بۆ بەڕێوەبردنی پۆلەکان و گونجاندنی مەنهەجەکان لە دۆخی قەیرانەکان و باره نائاساييه‌كان بە شێوەیەکی کاریگەرانە ئاماده ناكه‌ن . مامۆستايان له هه‌رێمى كوردستان پێويستيان به‌وه‌يه هۆشيار بكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى ئاسايي و نائاساىى بتوانن زاڵ بن به‌سه‌ر ئاڵه‌نگارييه‌كان و په‌يامى په‌روه‌رده‌ىى و هۆشيارى په‌روه‌رده‌ىى له هه‌موو حاڵه‌تێكدا بگه‌يه‌ننه خه‌ڵك نه‌ك ته‌نها قوتابيان .
2- فشارە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان: ژینگە ناجێگیرەکانی فێرکردن پەروەردەکاران و مامۆستايان ڕووبه‌ڕووى بەرزبوونەوەی فشاری دەروونی ده‌كه‌نه‌وه، لەوانە گۆشەگیری پیشەیی، پشتیوانی کۆمەڵایەتی سنووردار، هه‌ستكردن به په‌راوێزى، ناجێگیری کارکردن، کە دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەدای مامۆستايان هەبێت. ئه‌مه به هۆى كه‌مى توانا‌و رؤڵى مامۆستا وقوتابخانه‌يه له حاڵه‌ته ئاساييه‌كاندا، كه‌وا ده‌كات گومان له تواناکانیان دروست بكه‌ن. پيويسته هۆشيارى ده‌روونى و پاڵپشتى ته‌واوى مامۆستايان بكريت له كاته بارودۆخه نائاساييه‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ى كواليتى په‌روه‌ده و پيگه‌ياندن دانه‌به‌زێت، مامۆستا تواناى به‌رگرو مرونه‌ى هه‌بێت له بارودۆخه ناهه‌مواره‌كاندا .
3- ئاڵه‌نگارى تەکنەلۆژی و دیجیتاڵی: زۆرجار حاڵەتە فریاگوزاریەکان و نه‌خوازراوه‌كان په‌روه‌رده بۆ گواستنەوەی لەناکاو بۆ فێربوونی ئۆنلاين ناچار دەکەن، کە پێویستە مامۆستایان- شارەزا بن لە ئامرازە دیجیتاڵییە ئاڵۆزەکان بەبێ ڕاهێنانی گونجاو. مامۆستایانی بەئەزموون لەوانەیە پێشتر بەرکەوتەی شێوازەکانی خوێندنی ئۆنلاین بووبن، لە کاتێکدا هێشتا ڕه‌نگه به‌شێكى مامۆستایان شاره‌زاييى ته‌واويان له پلاتفۆرمه‌كان نه‌بێت، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ كاريگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌داى مامۆستايان ده‌كات و كواليتى په‌روه‌رده‌ش داده‌به‌زێنى.
4- گرفته‌كانى به‌رده‌م مامۆستايانى ئافره‌ت ، بەتایبەتی ژنانی گەنج، زۆر جار به‌هۆى كلتورى دواكه‌وتووى و ته‌سكه‌وه، مامۆستايان ئافره‌ت توشى گومان ده‌بن له تواناى سه‌ركردايه‌تى و ڕاهێنانى خۆيان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى تێكدانى تواناى پێشه‌ىى و په‌روه‌رده‌ىى ئه‌وان. پێويسته رێز و پێزانين بۆ هه‌موو مامۆستايان به بێ جياوازى جێنده‌رى هه‌بێت. بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌م وكورييه‌ى كه له په‌يامه په‌روه‌رده‌ييه‌كانه‌وه دورست ده‌بێت به‌هۆى ئه‌م فاكته‌ره‌وه نه‌مێنێت .
بۆيه، به‌راستى پاش ته‌واو بوونى جه‌نگ و تێپه‌ڕاندنى ئه‌م قه‌يرانه‌ش گرنگه بير له ئاماده‌كردنى مامۆستايان بكرێته‌وه بۆ حاڵه‌تى نائاساىى و شه‌ڕ و جه‌نگ بۆ ئه‌وه‌ى په‌روه‌رده به‌رده‌وام بێت، به‌به‌رده‌وامى په‌روه‌رده ژيانيش به‌رده‌وام ده‌بێت، تواناى به‌رگى و هه‌ستكردن به به‌رپرسيارييه‌تى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵه‌نگارييه‌كانيش زياد ده‌بێت .
(*)
مامۆستاى زانكۆ، پسپۆرى په‌روه‌رده و بنياتنانى ئاشتى

د. عدنان مجيد محمد